گرنگ

هەناردەكردنی نەوتی كەركوك بۆ ئوردن راگیرا


 

بوار نیوز، كەركوك

بەهۆی نوێنەكردنەوەی گرێبەستی فرۆشتنی نەوتی كەركوك بەوڵاتی ئوردن لەلایەن وەزارەتی نەوتی عێراق، هەناردەكردنی نەوت بۆ ئوردن راگیرا.

هەیبەت حەلبوسی سەرۆكی لیژنەی نەوت و گاز لەپەرلەمانی عێراق بەبوار نیوزی راگەیاند :" بەهۆی نوێنەكردنەوەی فرۆشتنی 10 هەزار بەرمیل نەوتی كەركوك بەوڵاتی ئوردن لەلایەن وەزارەتی نەوتی عێراق فرۆشتنی ئەو نەوتە راگیراوە."

ووتیشی :"پێشتر دوجار ئەو گرێبەستە لەنێوان ساڵی 2019 -2021 نوێكراوەتەوە و 10 هەزار بەرمیل نەوتی کەرکوک لە رێگەی تانکەرەوە دەگەیەندرایە ئوردن."

وەزارەتی نەوتی عێراق داهات و فرۆشتنی نەوتی مانگی ئازاری 2021ی بڵاوكردەوە بەجۆرێك فرۆشی نەوتی عێراق 91 ملیۆن و 311هەزارو 929 بەرمیل نەوت بوە، داهاتەكەی ( 5 ملیار و 782ملیۆن و 711) دۆلار بوە. لەو رێژەیەش بڕی هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاو له‌ته‌واوی كێڵگه‌كانی كەركوكدا بۆ مانگی ئاداری 2021 گه‌یشتۆته‌ سێ ملیۆن و 71 هه‌زار و 745 به‌رمیل نه‌وت كە داهاته‌كه‌ی 194 ملیۆن و 812 هه‌زار و 869 دۆلار هەژماركراوە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color