گرنگ

لاهور شێخ جەنگی هەرێمی کوردستانی بە جێهێشت


 
لاهور شێخ جەنگی هەرێمی کوردستانی بە جێهێشت
ترسی هەبووە پلانێک لە دژی هەبێت
بوار، تایبەت
بەپێی زانیارییەکانی بوار، لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی پێشووی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، شاری سلێمانی بەرەو وڵاتی بەریتانیا جێهێشتووە.
بەپێی زانیارییەکانی بوار، لاهور شێخ جەنگی ترسی هەبووە لەو ماوەیەدا بەهۆی ئەو ڕووداوە ئەمنیانەی لەسنوری سلێمانی ڕوو دەدەن، پلانێک لە دژی ئەو بەڕێوە بچێت.
بەپێی زانیارییەکان، لاهور شێخ جەنگی لای کەسە نزیکەکانی وتویەتی بۆ ماوەیەک شاری سلێمانی جێدەهێڵم، تا دۆخی ئەمنی ئاسایی دەبێتەوە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color