گرنگ

لایەنە شیعەكان لەسەر دابەشكردنی پۆستە وەزارییەكان رێككەوتن


 
لایەنە شیعەكان لەسەر دابەشكردنی پۆستە وەزارییەكان رێككەوتن
بوار: بەغدا
سەرچاوەیەكی سیاسی ناوەڕۆكی ئەو رێككەوتنەی لایەنە شیعییەكانی ئاشكراكرد، كە لەسەر دابەشكردنی پۆستە وەزارییەكان لە كابینەكەی محەمەد شەیاع سودانی لەسەری رێككەوتوون.
بەقسەی ئەو سەرچاوەیە، پشكی لایەنە شیعییەكان لە كابینەكەی محەمەد شەیاع سودانی راسپێراو بۆ پێكهێنانی حكومەت 12 پۆستی وەزارییە، كە لەنێوان لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی دابەشكراون، ئەوەش بەپێی بەركەوتەی هەڵبژاردنیان.
هەر بەقسەی سەرچاوەكە، دابەشكردنەكە بەشێوەیەكە، هاوپەیمانی فەتح پێنج پۆستی وەزاری وەردەگرێت، بەشێوەیەك دوو پۆستی بۆ كوتلەی بەدرو دوو پۆستیشی بۆ كوتلەی سادیقوون‌و پۆستێكیشی بۆ كوتلەی سەنەد، هەروەها هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا چوار پۆستی وەزاری وەردەگرێت، هەرچی سێ‌ پۆستە وەزارییەكەی تریشە، محەمەد شەیاع سودانی دابەشی دەكات بەسەر سێ‌ لایەنی تری ناو هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی.
ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەش كردووە، كە ئەو رێككەوتنە لە دواین كۆبوونەوەی لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی كراوەو سەرجەم لایەنەكان جەختیان كردووەتەوە، كە پابەند دەبن بەرێككەوتنەكەو وەك خۆی جێبەجێی دەكەن.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color