گرنگ

بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی ئاسایش دەکرێتە نوێنەری حکومەتی هەرێم بۆ کاروباری وڵاتانی عەرەبی


 

بوار نیوز، هەولێر
د.حەمدی شەنگالی پێشووتر بەرێوبەری گشتی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی ئەنجوومەنی ئاسایش هەرێمی کوردستان بووە، وەک نوێنەری تایبەتی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، لە هەر 22 ووڵاتی عەرەبی دەستنیشانکرا، بەمەبەستی دروستکردنی پەیوەندی زیاتر لە نێوان ووڵاتان عەرەبی و هەرێمی کوردستان.
سەرچاوەیەکی تایبەت بەبوارنیوزی ڕاگەیاند: ئێستا د.حەمدی شەنگالی سەرقاڵی کردنەوەی ئۆفیس و دانانی ستافی تایبەتە بە کارەکانی، لەلایەن سەرۆکی حکومەتەوە دەسەڵاتی تەواوی پێدراوە لەوڵاتانی عەرەبی نوێنەرایەتی بکاتەوە، لەبوارەکانی دبلوماسی و سیاسی و پەیوەندییە هەرێمەیەتییەکان ... هتد.
بەپێی زانیارییەکانی بوار نیوز، ئەگەر سەرۆکی حکومەت بەهەر هۆکارێک ناتوانی بەشداری کۆنفراس و کۆبوونەوەکان و دیدارەکان لەگەڵ سەرکردەکانی وڵاتانی عەرەبی بکات، ئەوا ڕاستەوخۆ د. حەمدی شەنگالی بەنوێنەرایەتی سەرۆکی حکومەت بەشدار دەبێت.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color