گرنگ

بەپەلە تا ئێستا ئەڵمانیا و ئەمریکا بێدەنگن


 

 

لەدەقی بڕیارەکەی دادگای پێداچونەوەی هەرێم، تۆمەتی وەرگرتنی پارە لەئەمریکاو ئەڵمانیا بۆ ئەنجامدانی کاری گێرەشوێنی بەسەرگیراوانی بادینان سەپێندراوە

بوار نیوز، هەولێر
بوار نیوز دەقی نوسراوی دادگای پێداچونەوەی هەرێم بڵاودەکاتەوە کە تیایدا بە زۆرینەی دەنگ بڕیاری سزادانی گیراوانی بادینانی پەسەند کردوەو تۆمەتی کاری گێرەشێوێنی بەسەر گیراوانی بادیناندا سەپێندراوە کە گوایە بۆ ئەو مەبەستە پارەیان لەئەڵمانیاو ئەمریکا وەرگرتوەو تا ئێستاش قونسولخانەی ئەو دو وڵاتە لەبەرامبەر ئەو تۆمەتانە بێدەنگن.
بەگوێرەی نوسراوەکە هەشت ڕۆژ بەر لەئێستا بڕیارەکە دەرچوە، بەڵام ڕاگەیاندنی دواخراوە.
هەر بەگوێرەی ناوەڕۆکی بڕیارەکە ئەو چالاک و ڕۆژنامەنوسانەی بادینان پارەیان لەکونسڵخانەی ئەمریکاو ئەڵمانیا وەرگرتوە بۆ کردەوەی ئاژاوە گێڕی، تا ئێستا ئەڵمانیا و ئەمریکا هەڵوێستی خۆیان لەسەر ئەو تۆمەتانە ڕانەگەیاندووە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color