گرنگ

ئەمریكا، لەگەڵ مانەوەی هێزەكانی رۆژهەڵاتی كوردستانە لە خاكی هەرێم


 
هەولێر، وەڵامی تاران دەداتەوە
ئەمریكا، لەگەڵ مانەوەی هێزەكانی رۆژهەڵاتی كوردستانە لە خاكی هەرێم
بوار، تایبەت
بەپێی ئەو راپۆرتەی وەك وەڵام لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە دراوە بە لایەنی ئێرانی، ئەمریكا لەگەڵ مانەوەی هێزەكانی رۆژهەڵاتی كوردستانە لەسەر خاكی هەرێمی كوردستان.
بەپێی ئەو زانیارییانەی تایبەت دەست بوار كەوتووە، حكومەتی هەرێمی كوردستان بە فەرمی وەڵامی ئەو پەیامەی ئێرانی داوەتەوە، كە داوای دوورخستنەوەی هێزەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان لە خاكی هەرێمی كردووە.
هەر بەپێی زانیارییەكان، حكومەتی هەرێم جەختیكردووەتەوە، كە ئەوان لەگەڵ مانەوەی هیچ جۆرە هێزێك نین لە خاكی هەرێمی كوردستان، بە هێزەكانی رۆژهەڵاتی كوردستانیشەوە.
زانیارییەكان باس لەوەش دەكەن، لە راپۆرتەكەدا باس لە هەڵوێستی ئەمریكاش كراوە، كە تێیدا جەختكراوەتەوە، ئەمریكییەكان لەگەڵ دوورخستنەوەی هێزەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان لەناو خاكی هەرێم نین.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color