گرنگ

ئێران، هێزی سابرین دەهێنێتە سنوری هەرێم


 
ئێران، هێزی سابرین دەهێنێتە سنوری هەرێم
هێزی سابرین، فەرمانی ڕاستەوخۆ لە خامنایی وەردەگرن
بوار، تایبەت
دوای ئاڵۆزتر بوونی ڕەوشی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و پەرەسەندنی زیاتری خۆپیشاندانەکان، ماوەی دوو ڕۆژە ئێران وەک هەڕەشەیەک لە پارتە ئۆپۆزیسیۆنە کوردییەکان، هێزێکی تایبەتی سەر بە سوپای پاسدارانی هێناوەتە سەر سنوری هەرێم و ئەو هێزە لە سنورەکانی بانەو مەریوان و سەردەشت و پیرانشار و پاوە جێگیر کراون. تا ئێستا نازانرێت ئامانج لە هێنانی ئەو هێزە ترس لەپەرەسەندنی خۆپیشاندانەکان و ڕێگری لە پارتە کوردییە چەکدارەکان و سەرکوتکردنی خۆپیشاندەرانە. یان نیازی هێرشی زەمینییان بۆ ناو خاکی هەرێم هەیە وەک ئەوەی پێشتر چەند فەرماندەیەکی سوپای پاسداران ئەو هەڕەشەیەیان کردووە.
ئەو هێزەی ئێران ناوی هێزی سابرینە و هێزێکی تایبەتی سوپای پاسدارانەو لە ساڵی ۱۹۹۹ دروستکراوەو بۆ کردەیی تایبەت و ئۆپراسیۆنی سنوردار بەکار دەهێنرێن. فرمانی ڕاستەوخۆ لە خامەنای وەردەگرن و ژمارەیان لە نێوان ٦ تا ٨ هەزار کەسەو یەکێکە لەو گروپانەی سوپای پاسداران کە ئەمریکاو بەشێک لە وڵاتانی ڕۆژئاوا خستویانەتە لیستی تیرۆرەوە. بەهۆی بەشداری ئەو هێزە لە شەڕی سوریا و ئەو پێشێلکاریانەی دژی مافی مرۆڤ لە سوریا هاوشانی میلیشیا شیعەکان ئەنجامیانداوە.
سوپای سابرین لەلایەن محەمەد عەلی جەعفەری پلەداری سوپای پاسداران سەرکردایەتی دەکرێت کە بەوە تۆمەتبار دەکرێت تاوانی دژە مرۆڤی ئەنجامداوە و خەڵکی شارۆچکەی سەرافانی لە ساڵی ۲۰۱۳ سەرکوت کردووە لە ناوچەی سیستان و بەلوجستانی باشوری ڕۆژهەڵاتی ئێران.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color