گرنگ

ئەمریكاو توركیا نیگەرانن لە لاوازبوونی دەسەڵاتی نێچیرڤان بارزانی لەناو پارتی


 
ئەمریكاو توركیا نیگەرانن لە لاوازبوونی دەسەڵاتی نێچیرڤان بارزانی لەناو پارتی
بوار، تایبەت
ئەمریكاو توركیا نیگەرانن لە لاوازبوونی دەسەڵاتی نێچیرڤان بارزانی لەناو پارتی دیموكراتی کوردستان، كە ئێستا پۆستی جێگری سەرۆكی ئەو حیزبەی لەگەڵ مەسرور بارزانی بەهاوبەشی هەیە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەیەكی باڵاو سیاسی دراوە بە بوار، ئەمریكییەكان لەو راپۆرتانەی لە بارەی كۆنگرەی چواردەی پارتی ئامادەیان كردووە، نیگەرانی خۆیان لە كەمبوونەوەی دەسەڵاتەكانی نێچیرڤان بارزانی لەناو پارتی نیشانداوە.
هەر بەپێی زانیارییەكان، ئەمریكییەكان پێیانوایە، پاشەكشەشەو كەمبوونەوەی دەسەڵاتی نێچیرڤان بارزانی، کاریگەری دەبێت لەسەر پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی هەرێم و دۆسیەی نەوت و غاز لە هەرێم بەرەو دۆسیەیەکی ئاڵۆزتر دەبات.
بەپێی زانیارییەکان، نیگەرانی توركیا لە بارەی كەمبوونەوەی دەسەڵاتی نێچیرڤان بارزانی لەناو پارتی، پەیوەندی بە بەرژەوەندییە ئابوورییەكانی خۆیەوە هەیە.
بەپێی زانیارییەکان، توركیا ترسی هەیە، بەهۆی پاشەكشەی نێچیرڤان بارزانی لە دەسەڵاتی بڕیاردان لەناو حیزب‌و حكومەتیش، ئەو دەسەڵاتانەی جارانی نامێنێت بۆ رێككەوتن‌و پاراستنی بەرژوەندییە ئابوورییەكانی لەگەڵ توركیا.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color