گرنگ

پەرلەمانی ئەوروپا، پەیوەندیەکانی لەگەڵ ئێران ڕاگرت


 
پەرلەمانی ئەوروپا، پەیوەندیەکانی لەگەڵ ئێران ڕاگرت
سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا:
خەڵکی ئێران لەسەر شەقامەکان چاوەڕوانی پشتگیری ئێمەن.
بوار، جیهانی
لەکۆبونەوەی دوێنێی پەرلەمانی ئەوروپا بڕیاردرا، تەواوی پەیوەندیەکانی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا، لەگەڵ ئێران ڕابگیرێت، بەهۆی توندوتیژیەکانی هێزە ئەمنیەکانی ئێران دژی خۆپیشاندەران.
یەکێتی ئەوروپا، داوای لە وڵاتانی ئەوروپی کرد پەیوەندییە دیبلۆماسیەکانیان لەگەڵ ئێران ڕابگرن، وەک هەڵوێستێک دژی ئەو هەنگاوانەی کە ئێران لەگەڵ خۆپیشاندەرانی وڵاتەکەیدا دەیگرێتەبەر.
ڕۆبەرتا میتسۆلا، سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا دەربارەی بڕیارەکە ڕایگەیاند جگە لە بڕینی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئێران، سزامان بەسەر ٤۰ بەرپرس و ۷ ناوەندی سەر بە ئێران سەپاندووە و ئێمە لەگەڵ خەڵکی ئێران دەبین و خەڵک لەسەر شەقامەکان چاوەڕوانی پشتگیری ئێمەن.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color