گرنگ

بوار، نهێنی سەردانەكەی نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغدا بڵاو دەکاتەوە


 
بوار، نهێنی سەردانەكەی نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغدا بڵاو دەکاتەوە
بوار، بەغدا
بەشێک لەئامانجی سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا پەیوەندی بە پرسی بودجەی هەرێمەوە هەیە.
بەپێی سەرچاوەیەكی عێراقی، چاوەڕێ دەکرێت لە بودجەی ساڵی داهاتووی عێراق، كە بڕیارە لە داهاتوویەكی نزیكدا پەسەند بكرێت، بڕی بودجەی هەرێم زیاد بکرێت بۆ 20٪ یان 25٪، ئەمەش بەهۆی پێدانی موچەی پێشمەرگه و خەرجییە ئەمنییەکانی تر.
هەر بەپێی سەرچاوەكە، پێدانی بودجەی هەرێم بەشێکە لە ڕێکەوتنی هەولێر و بەغدا، بەڵام تا ئێستا بەفەڕمی حکومەتی عێراق پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی داهاتووی ئامادەنەکردووە تا پشکی هەرێمیشی تێدابێت.
جگە لە بابەتی بودجەی هەرێم، بەشێكی تری سەردانەكەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، تاوتوێكردنی بابەتە ئەمنییەكان‌و هێرشەكانی هەردوو وڵاتی ئێران‌و توركیا بۆ سەر ناوچە جیاوازەكانی هەرێم بووە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color