گرنگ

یەكێتی نیشتیمانی، دەیەوێت پرۆژەیەكی هاوبەش بۆ هەمواری یاسای هەڵبژاردنی كوردستان ئامادەبكات


 
یەكێتی نیشتیمانی، دەیەوێت پرۆژەیەكی هاوبەش بۆ هەمواری یاسای هەڵبژاردنی كوردستان ئامادەبكات
بوار: تایبەت
یەكێتی نیشتمانی دەیەوێت پرۆژەیەكی هاوبەش بۆ هەمواری یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئامادەبكات.
بەپێی ئەو زانیارییانەی تایبەت دەست بوار كەوتووە، یەكێتی لە رێگەی فراكسیۆنەكەی لە پەرلەمانی كوردستان دەستی بەئامادەكاری كردووە، بۆ پێشنیازە یاسایەك، ئەوەش بۆ هەمواری یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.
هەر بەپێی زانیارییەكان، یەكێتی بۆ ئەو مەبەستە داوای لە فراكسیۆنەكەی كردووە، بەزوویی دەست بە كۆبوونەوە لەگەڵ فراكسیۆنە جیاوازەكانی تری ناو پەرلەمان بكات.
بوار زانیویەتی یەكێتی دەیەوێت لەو رێگەیەوە، رای هەموو فراكسیۆنەكان وەربگرێت‌و تەنانەت هاوكاربن پێكەوە پرۆژە پێشنیازەكە بنووسن‌و لەو رێگەیەوە هەمواری یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بكەن.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color