حکومەتی عێڕاق، بڕیاریدا هێزەکانی سوپای عێڕاق لە سنورەکانی هەرێم لەگەڵ ئێران و تورکیا جێگیربکات
بوار، تایبەت
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی عێراق، به سه‌رۆكایه‌تی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كان، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی كۆبووه‌وه و ژماره‌یه‌ك بڕیاری ده‌ركرد.
ناوەڕۆکی کۆبونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتیمانی عێڕاق، تایبەت بوو بە هێرش و پەلامارەکانی وڵاتانی ئێران و توركیا بۆ سه‌ر سنووره‌كانی عێراق و تۆپباران و بۆردومانی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
لیوا یه‌حیا ره‌سووڵ، وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كان له به‌یاننامه‌یه‌كدا، رایگه‌یاند، له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كاندا بۆ راگرتنی ئه‌و په‌لامارانه و به‌رده‌وامیدان به هه‌وڵه دیپلۆماتییه‌كان، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاری ژماره‌یه‌ك بڕیاری ده‌ركرد. له‌وانه:
یه‌كه‌م: دانانی پلانێك بۆ دووباره بڵاوه‌پێكردنی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور به مه‌به‌ستی كۆنترۆڵكردنی خاڵی سفر به درێژایی سنووره‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ ئێران.
دووه‌م: دابینكردنی هه‌موو پێداویستییه لۆجستییه‌كانی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پاراستنی سنوور و به‌هێزكردنی توانای مرۆیی و دابینكردنی دارایی پێویست و پشتیوانیكردنیان به كه‌رسته و چه‌كی پێویست، كه بتوانن له رێگه‌یانه‌وه ئه‌ركه‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن.
سێیه‌م: وه‌زاره‌تی ناوخۆ، توانای مرۆیی زیاتر به‌رده‌ست بخات بۆ به‌هێزكردنی بنكه‌كانی سنوور.
چواره‌م: هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بكرێت بۆ جێبه‌جێكردنی بڕگه‌كانی یه‌ك و دووی سه‌ره‌وه، به ئامانجی یه‌كخستنی هه‌وڵه نیشتمانییه‌كان بۆ پارێزگاریكردن له سنووری عێراق.