گرنگ

بڕیاری ڕەوانەکردنی سوپای عێڕاق بۆ ناوچە سنورییەکانی هەرێم بە ڕەزامەندی حکومەتی هەرێمە


 
بڕیاری ڕەوانەکردنی سوپای عێڕاق بۆ ناوچە سنورییەکانی هەرێم بە ڕەزامەندی حکومەتی هەرێمە
نوێنەری وەزارەتی پێشمەرگە لەو کۆبوونەوەیە بەشدار بووە کە بڕیارەکانی تیادا دراوە
بوار، تایبەت
کەمێک پێش ئێستا ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتیمانی چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد بۆ جێگیرکردنی هێزەکانی سوپای عێڕاق لە خاڵە سنوورییەکانی هەرێم لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ.
بەپێی زانیارییەکانی بوار، بۆ دەرچوواندنی ئەو بڕیارانە پێشتر ڕەزامەندی حکومەتی هەرێم وەرگیراوەو عیسا عوزێر، سه‌رۆك ئه‌ركانی پێشمه‌رگه‌ وەک نوێنەری هەرێم لەو کۆبونەوەیە بەشداریکردووە کە بە سەرۆکایەتی محەمەد شەیاع سودانی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێڕاق بەڕێوەچو و تیایدا بڕیاری ئەوە درا بۆ ڕێگە گرتن لە دووبارە بوونەوەی هێرشەکانی سوپای پاسدارانی ئێرانی و سوپای تورکیا هێزێکی سوپای عێڕاق لەو خاڵە سنورییانە جێگیر دەکرێت.
بەپێی زانیارییەکانی بوار، لە سەردانی دوو ڕۆژی ڕابردووی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم بۆ بەغدا و کۆبونەوە لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی عێڕاق، نێچیرڤان بارزانی وەک بەرپرسی هێزە چەکدارەکانی هەرێم ڕەزامەندی نیشاندابوو بەرامبەر ئەو پلانەی حکومەتی عێڕاقی.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color