گرنگ

خۆپیشاندانی مامۆستایان دەست پێدەکاتەوە


 
خۆپیشاندانی مامۆستایان دەست پێدەکاتەوە
خۆپیشاندانی ئەمجارە بۆ داواکردنی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانە
بوار، سلێمانی
ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی لە سنوری پارێزگای سلێمانی بڕیاری خۆپیشاندانی مامۆستایانی داوە. بڕیارە ئەمڕۆ کاتژمێر ۳ی دوا نیوەڕۆ بە ئامادەبوونی کەناڵەکانی ڕاگەیاندن لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی وادەی خۆپیشاندان ڕابگەیەنن.
خۆپیشاندانەکە بۆ داواکردنی پلە بەرزکردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەرانە و هاوکات لە کەلار و ڕانیە و چەمچەماڵ و چەند شارۆچکەیەکی تر خۆپیشاندان دەکرێت.
بەپێی زانیاریەکانی بوار، ئەنجومەنی مامۆستایان بڕیاریان داوە لە شەممەی هەفتەی داهاتووەوە دەست بەخۆپیشاندان بکەن و مامۆستایانی ناڕازی پارێزگای هەڵەبجەش هەمان بڕیاریانداوە.
مامۆستایان کار بۆ ئەوە دەکەن فەرمانبەرانیش بەشداری خۆپیشاندانەکەی ڕۆژی شەممە بکەن. بڕیاری مامۆستایان لە کاتێکدایە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هێزە ئەمنیەکانی سلێمانی لە خۆپیشاندانی خوێندکاران بۆ داواکردنی دەرماڵە ژمارەیەکی زۆر خوێندکاری زانکۆ و پەیمانگاکانیان دەستگیرکرد کە هەندێکیان تا ئێستا ئازاد نەکراون.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color