گرنگ

هەرێم گومانی هەیە بڕیاری ناردنی هێز بۆ خاڵە سنورییەکانی هەرێم بۆ گەمارۆدانی هەولێر بێت


 
هەرێم گومانی هەیە بڕیاری ناردنی هێز بۆ خاڵە سنورییەکانی هەرێم بۆ گەمارۆدانی هەولێر بێت
بوار، تایبەت
بەپێی بڕیارێکی ئەنجومەنی وزرای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق، دەبێت سەرجەم خاڵە سنورییەکانی هەرێم لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران لە لایەن هێزەکانی سوپای عێڕاقەوە کۆنتڕۆڵ بکرێت.
بەپێی زانیارییەکانی بوار، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم سەردانی شاری بەغدای کرد و لەگەڵ بەرپرسانی عێڕاق کۆبونەوەی ئەنجامداو پێشنیاری ئەوەی کرد کە عێڕاق پەلە نەکات لە بڕیاردان بۆ ناردنی هێز بۆ خاڵە سنورییەکانی هەرێم. یەکێکی دیکە لە پێشنیارەکانی نێچیرڤان بارزازی بۆ بەرپرسانی عێڕاق ئەوە بووە کە لە بری هێزی سوپای عێڕاق، هێزێکی هاوپەیمانان لەو خاڵە سنورییانە جێگیربکرێت.
بەپێی زانیارییەکانی بوار، بەرپرسانی سەربازی هەرێم پێیان وایە ئامانج لە ناردنی هێزی سوپای عێڕاق بۆ گەمارۆدانی هەرێمە لە هەر ساتێک کە حکومەتی عێڕاقی بیەوێت.
بەرپرسانی هەرێم نیگەرانییەکانی خۆیان لەو بڕیارەی حکومەتی عێڕاق گەیاندووەتە بەرپرسانی حکومەتی عێڕاقی، بەڵام بەرپرسانی عێڕاق گوێیان بە نیگەرانییەکانی بەرپرسانی هەرێم نەداوەو بڕیاری ناردنی هێز بەدەنگی زۆرینەی ئەندامانی ئەنجومەنی وزاری ئاسایشی نیشتیمانی عێڕاقی دراوە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color