گرنگ

دادگای پاریس، بڕیارى كۆتایى له‌باره‌ى دۆسییه‌ى نه‌وتى عیراق و توركیا و هه‌رێم دواخست


 
دادگای پاریس، بڕیارى كۆتایى له‌باره‌ى دۆسییه‌ى نه‌وتى عیراق و توركیا و هه‌رێم دواخست
به‌غدا ئاماده‌ نییه‌ بچێته‌ به‌رده‌م دادگا
به‌غدا ترسى هه‌یه‌ ئه‌نقه‌ر كارتى ئاو له‌ به‌رامبه‌ر عێراق به‌كاربێنێت
بوار، تایبه‌ت
هه‌رچه‌ند وابڕیار بوو له‌ ناوه‌ڕاستى ئه‌م مانگه‌ دادگاى پاریس، بڕیار له‌سه‌ر سكاڵاى عێراق له‌سه‌ر حكومه‌تى توركیا له‌سه‌ر به‌كارهێنانى بۆڕى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان بدات، به‌ڵام جارێكى دیكه‌ بڕیارى كۆتایى له‌و باره‌یه‌وه‌ دواخرا.
به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، دواى حه‌وت ساڵ له‌ داوایه‌كى حكومه‌تى عێراق له‌سه‌ر حكومه‌تى توركیا له‌ دادگاى پاریس، له‌سه‌ر به‌كارهێنانى بۆڕى نه‌وتى هه‌رێم و عێراق كه‌ تیایدا حكومه‌تى عێراق داواى 26 ملیار دۆلار وه‌ك قه‌ره‌بوو له‌ حكومه‌تى توركیا ده‌كات. دادگاى پاریس كه‌ بڕیار بوو له‌ 15ى 11ى 2022 بڕیارى كۆتایى له‌وباره‌یه‌وه‌ بدات جارێكى ئه‌و دانیشتنه‌ى دواخست به‌هۆى ئاماده‌نه‌بوونى حكومه‌تى عێراقى لە دانیشتنی دادگا.
به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، حكومه‌تى عێراقى ئاماده‌نییه‌ بچێته‌ به‌رده‌م دادگا، چونكه‌ نایه‌وێ له‌ ئێستادا ئه‌و بڕیاره‌ له‌ دژى توركیا و هه‌رێم ده‌ربچێت، به‌هۆى بوونى چه‌ند كارتێكى فشار له‌ ده‌ستى وڵاتى توركیا له‌ نێوشیان پرسى ئاو له‌ نێوان هه‌ردوو وڵات.
دادگاى پاریس به‌ نیازه‌ له‌ دانیشتنى ئه‌مجاره‌دا بڕیارى كۆتایى له‌باره‌ى ئه‌و پرسه‌ بدات، بۆیه‌ داواى كردووه‌ نوێنه‌رى حكومه‌تى عێراق به‌شدار بێت، به‌ڵام به‌غدا وه‌ڵامى داوایه‌كه‌یان نه‌داوه‌ته‌وه‌.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color