گرنگ

بوار، ناوەڕۆكی رێككەوتنە ئەمنییەكەی هەولێرو بەغدا ئاشكرادەكات


 
بوار، ناوەڕۆكی رێككەوتنە ئەمنییەكەی هەولێرو بەغدا ئاشكرادەكات
بوار: تایبەت
عێراق‌و هەرێمی كوردستان لە ئاستی باڵا گەیشتوونەتە لێكتێگەیشتنێكی ئەمنی‌و بوار وردەكاری ئەو لێكتێگەیشتنە ئاشكرا دەكات.
بەپێی ئەو زانیارییانەی تایبەت دەست بوار كەوتووە، عێراق‌و هەرێمی كوردستان چەند یەكەیەكی سەربازی هاوبەش دروست دەكەن‌و لە چوارچێوەی هێزەكانی پاسەوانی سنوور جێگیریان دەكەن، ئەوەش بۆ پاراستنی ناوچە سنوورییەكان.
هەر بەپێی زانیارییەكان، كە بوار لە زیاتر لە سەرچاوەیەك دەستیكەوتووە، جگە لەو هێزە سەربازییانە، هێزەكانی پاسەوانی سنوور و هێزی پێشمەرگەش هەماهەنگی ئەو هێزانە دەكەن، كە پێكدەهێنرێت، بۆ ئەوەی بە تەواوی كۆنتڕۆڵی ناوچە سنوورییەكان بكەن.
بوار زانیویەتی، هەردوولا لە رێگەی ئەو هێزانەوە دەیان خاڵی کۆنترۆڵکردن‌و پشكینین لە سنوورەكان دادەنێن‌و بنكەی سەربازی گەورەیان بۆ دروست دەكەن، ئەمە جگە دابینكردنی هاوكاری لۆجستی‌و چەك‌و تەقەمەنی پێویست بۆیان.
زانیارییەكان باس لەوەش دەكەن، كە ڕێککەوتنەکە ئەوەشی تێدا هاووە، كە هەر جۆرە پشتیوانییەکی حکومی، یان حیزبی بۆ حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان رادەگیرێت‌و جموجوڵی سەربازی ئەو هێزانە بە تەواوی كۆتایی پێدەهێنرێت، بەتایبەتی لە ناوچە سنوورییەكانەوە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color