گرنگ

دایکە تەلەفۆنە ڕەنگە” باوکم “ بێت


 
دایکە تەلەفۆنە ڕەنگە” باوکم “ بێت
شیرین ئەمین
دایکە تەلەفۆنە ڕەنگە” باوکم “ بێت
ڕۆڵەکەم هــــیچ شتێک هێندەی ساردی وسڕی وشە بە ئازار نیە ...!!!
زۆرێک لە وەیی لەناخمدا دەجمێت و شەپۆلدەدات لەکاتی دەربڕیندا بێ هەست دەبن ، چون لەو بڕوایەدام خامە لەئاست هەستەکانم زمانی لاڵە و نایەتە گۆ ...
ببوورە تا ئێستا نەمتوانیووە باسی باوکت بۆ بکەم ..
بمبورە کە بەناوهێنانی باوک ڕووحم دەست دەکاتە پەلەقاژە و زمانم توانایی جوڵاندنی نیە ...
ڕۆڵەکەم بمبورە کە نەمتوانیووە وەڵامی پێویست لە ئاست پرسیارەکانت بدەمەوە و کەدەپرسی لەسەرباوکت ئیدی وشەکان پەل و پۆشکاو دەبن و توانای ھۆنینەوەم نییە.،، .،،ئاخر ڕۆڵەلێم
مەگرە ھەر گیزە ئەو دێڕەت بیرم ناچێت،
لەتەمەنی پێنج ساڵیدا بوی مۆبایلەکەم زەنگ لێیدا وتت دایکە تەلەفونە ڕەنگە باوکم بێت..!!!!
تائەوکاتە بە ئومێدی گەرانەوەی باوکت بووی، بەڵام ئێستا لێم دەپرسی دایکە من بیری باوکم دەکەم،،،بەڵام ھەرگیز ناتوانم بیبینم،،،
کام وشە دەتوانێ بێتە گۆ ئەم ھەمو غەدرە بکا بەڕستەو بەگوێی جەلادەکانی شاردا بچرپێنێ ئەرێ دڕندەی ئاوا..،،، ئامەد بۆ لەسۆزی باوک بێ بەریکرا...!!!!
ئازیزەکەم ...
من ئێستاش نازانم کاوە پەلەیی بوو بۆ سەفەرەکەیی یان شەمەندەفەری ژیانی تۆ دواکەوت تا ئەو حەسرەتە بگاتە مەنزڵ ، باوکت مەحرووم نەبێت لەیەکەم گریانی تۆ ، تۆ بۆ جارێکیش بێت بگەیتە ئامێزی گەرمی ب، ا ، و، ک
وەلێ ئەوە دەزانم دەستی غەدر بوو ڕێگەی نەدا هەردوو مەحرووم بوون لەسۆزی یەک .. ..
من تا ئێستاش نەگەشتووم بەو واقیعەییە گەر کاوە ژیانی بەرپرسەکانی تاڵکردبێت لە تاکە ژوورە سارد وسڕەکەمانەوە خەوی لە چاوی بەرپرسەکان لە کۆشک وتەلارەکانیاندا زڕاندبێت ...
دەیان و سەدان هەزار ئەگەری تر ....
ئەی دەبێت تاوان وگوناهی “.ئامەد “ چیبێت لەو دیوو حەوت پێستی سکی دایکیەوە بوو ...
خودایە ئەم غەدرە چییە مەلۆتکەیەک ئەبێ تاوانی چیبووبێت دەستی غەدرو تاوان هێندە درێژ بوو بێ باوکی کرد ... بۆ هەمیشە شیرینی ڕەش پۆش و ئامەدی هەتیوو کرد ...
بەڵام ئامەدگیان گەرورەبە زۆر باش تێت دەگەیەنم کەباوکت کێ بوو،،،
کاوە دەیویست چیدی مناڵەکانی شار لە درێژی شەوی زستاندا لەبرسا بەخەبەر نەیەنەوە ....
باوکت دەی ویست چیتر مناڵەکان لەبەر سەرما دەستەکانیان هەڵنەلەرزن .... دەیویست چیدی ئایندەیی مناڵەکان لەژێر دەستی ڕەحمی ڕەشی مافیا و دز وگەندەڵەکان نەبێت ...
شاهێدم ڕۆڵە هەزار جار شاهێدم کاوە تەنها دەیویست مناڵەکانی شار ئارام بنوون چیدی کرینی تۆپێک ، پاسکیلیک بووکەڵەیەک لەشیرینی خەو ڕایان نەچەڵەکێنێت ..
ببورە کاوە بۆیە ویستی تۆ و ئێمە جێبھڵێت تاوەکو چیتر دەستی غەدر درێژ نەبێت.،،،،،
ھەزار ئامەدی تر بێنازگەورەنەبن،،،،،
ئامەد ئەوە بەسە تۆ ئێستا ئامەدی ھەموانی.
بێ باوکی تۆ ھێندە شانازییە کەبکوژ وجەلادەکان ڕسواو خەجاڵەت دەبن بەناوی تۆ ھەزارجار بەڕسوای دەمرن..
گەورەبە ئازیزم گەورەبە شار جمەی دێت لەو منداڵانەی کە وەک تۆ بێگوناح مەحروومن لە دیداری باوکیان...!
شیرین ئەمین
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color