بوار، سلێمانی
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود، سکرتێری پارتی سۆسیالیست ڕایدەگەیەنێت ”هەر كاتێك حكومه‌تی عێڕاق پێکبهێنرێت، تەواوی بەرپرسانی عێڕاق هاتونەتە هه‌ولێر و لە هەولێرەوە کابینەکانی حکومەتی عێڕاق پێکهێنراون له سه‌رده‌می عه‌لاویی و مالیكی سه‌رجه‌میان هاتنه كوردستان و لێره‌وە حكوومه‌تەکانیەعێڕاق دروست كراون”.
دەربارەی پێکهێنانی دواین کابینەی حکومەتی عێڕاق، محەمەدی حاجی مەحمود دەڵێت ”ئەمجارەیان ڕێككه‌وتنی نێوان مەسعود بارزانی و نووری مالیكی سه‌ركه‌وت به‌سه‌ر سه‌رجه‌م گرفته‌كاندا و پێویست ناکات کەسی دیکە خۆی بکات بە خاوەنی پێکهێنانی ئەو کابینەیەی حکومەت”.
بەبروای محەمەدی حاجی مەحموود، عێراق بۆیه عێراقه کە كوردی تێدایه، ئەگەرنا وه‌ك چۆن سعودیه عه‌ره‌بییە، قه‌ته‌ر عه‌ره‌بییه و مه‌غریب عه‌ره‌بییه، عێراقیش ناوێكی له‌و بابه‌ته‌ی ده‌بوو، بەڵام عێڕاق جیاوازە لە وڵاتە عەرەبییەکانی دیکە، چونکە کوردی تێدایە.