كێ رێگرى كرد له بڵاوكردنه‌وه‌ى چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ى لاهور شێخ جه‌نگى؟
كێ هه‌ڕه‌شه‌ى له رووداو كرد؟
رووداو چۆن رازى بوو ئه‌و چاوپێكه‌وتنه بڵاونه‌كرێته‌وه؟
بوار، تایبەت
رۆژى 3ى 12ى 2022، نووسینگه‌ى راگه‌یاندنى لاهور شێخ جه‌نگى، هاوسه‌رۆكى پێشووى یه‌كێتیى له راگه‌یاندراوێكدا هۆكارى بڵاونه‌كردنه‌وه‌ى چاوپێكه‌وتنێكى لاهور شێخ جه‌نگى بۆ سیاسه‌تى كه‌ناڵى رووداو گه‌ڕانده‌وه و هێرشى كرده سه‌ر كه‌ناڵه‌كه و به كه‌ناڵێكى نا پیشه‌یى له قه‌ڵه‌میدا.
به‌پێى به‌دواداچوونه‌كانى بوار، هه‌رچه‌نده له به‌شێكى ناوه‌ڕۆكى چاوپێكه‌وتنه‌كه لاهور شێخ، هاوسه‌رۆكى یه‌كێتیى هێرشى كردۆته سه‌ر نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌ڵام هه‌ڕه‌شه‌كانى هه‌ریه‌ك له بافڵ تاڵه‌بانى و قوباد تاڵه‌بانى هۆكار بوون بۆ راگرتنى بڵاوكردنه‌وه‌ى چاوپێكه‌وتنه‌كه. جگه له هێرشكردنه سه‌ر بافڵ تاڵه‌بانى و قوباد تاڵه‌بانى دوو هۆكارى دیكه‌ش واى كرد كه ئه‌و چاوپێكه‌وتنه په‌خش نه‌كرێت.
هۆكارى یه‌كه‌م ئه‌وه‌بوو ماڵى مام جه‌لال باوه‌ڕیان وابوو كه ئه‌وان فێلێان لێكراوه به‌وه‌ى كه بۆچى دواى چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ى بافڵ تاڵه‌بانى، راسته‌وخۆ دواتر چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ لاهور شێخ جه‌نگى ئه‌نجامدراوه ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستى له پشته‌وه نه‌بێت، هه‌ر بۆیه‌وه به بیانوى ئه‌وه‌ى پێشووتر ئاگادار نه‌كراونه‌ته‌وه دواى چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ى بافڵ تاڵه‌بانى چاوپێكه‌وتنێكى دیكه ئه‌نجامده‌درێت بۆ وه‌ڵامدانه‌وى قسه‌كانى سه‌رۆكى یه‌كێتیى بۆیه داوایان كرد په‌خش نه‌كرێت.
هۆكارى دووه‌م دووه‌م ئه‌وه‌بوو، كه له كاتى چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ى لاهور شێخ جه‌نگى ئاڵاى یه‌كێتى دانرابوو، كوڕه‌كانى مام جه‌لالیش به به‌رپرسانى كه‌ناڵه‌كه‌یان وتووه هاوسه‌رۆكى پێشووى یه‌كێتیى به فه‌ڕمى و به بڕیارى حزب ده‌ركراوه و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى به یه‌كێتیى نه‌ماوه چۆن ده‌بێت ئاڵاى یه‌كێتیى له كاتى چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا دابنرێت، بۆیه یان ده‌بێ ئاڵاكه لابدرێت، یاخود چاوپێكه‌وتنه‌كه له بڵاوكردنه‌وه رابگیرێت.
به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، سه‌ره‌ڕاى فشاره‌كان له سه‌ره‌تادا كه‌ناڵى رووداو سووربوو له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ى چاوپێكه‌وتنه‌كه، به‌ڵام دواتر به‌رپرسانى كه‌ناڵه‌كه داواى نوسراوێكى ره‌سمیان كردوو كه تیادا ئاماژه بكرێت به بیانووه‌كانى راگرتنى چاوپێكه‌وتنه‌كه بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى دواتر وه‌ك دۆكۆمێنت به‌كاریبهێنن، دواتریش بافڵ تاڵه‌بانى و قوباد تاڵه‌بانى به داواكارییه‌كه رازیبوون و به نوسراوى فه‌رمى داواى راگرتنى په‌خشى چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یان كرد.