گرنگ

یەكێتی دەیەوێت لە رێگەی لەتیف رەشیدەوە پۆستی پارێزگای كەركوك وەربگرێتەوە


 
یەكێتی دەیەوێت لە رێگەی لەتیف رەشیدەوە پۆستی پارێزگای كەركوك وەربگرێتەوە
بوار، تایبەت
یەكێتی نیشتمانی دەیەوێت لە رێگەی لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عێراق پۆستی پارێزگاری كەركوك وەربگرێتەوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی تایبەت دەست بوار كەوتووە، لە كۆبوونەوەی سێ‌ سەرۆكایەتییەكەی عێراق، كە لەتیف رەشیدو محەمەد شەیاع سودانی سەرۆك وەزیران‌و محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان ئامادەیبوون، لەتیف رەشید نامەیەكی ئاراستەی سودانی كردووە.
هەر بەپێی زانیارییەكان، نامەكە تایبەت بووە بە یەكلاكردنەوەی پۆستی پارێزگای كەركوك‌و كێشە ئەمنییەكانی ئەو پارێزگایەوە، كە ماوەی رابردوو لەلایەن بەرپرسانی یەكێتی دراوە بە سەرۆك كۆمار.
بوار زانیویەتی، لە ئێستادا یەكێتی دەیەوێت پێش ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان، پۆستی پارێزگاری كەركوك وەربگرێتەوەو كۆتایی بەو كێشانەش بهێنێت، كە ماوەیەكە لە پارێزگاكە هەیە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color