گرنگ

#سەمای_مارەکان


 
(184)
بەپەلە پارە نانەکمان خواردو هەسپەکانمان لەوێ بەجێهێشت، مام قەتۆ گەڕاو دوو سێ لقەداری درێژی ئەستوری دیتەوە، سەرو لقی دامن و سوارەیی و ئێکیش لۆخۆی و گۆتی: سوارە پێشکەوە بابەڕێکەوین! سوارە ناوی خوای لێهیناو بەڕێکەتین، ئێک لە زەلامەکان گۆتی: ئەدی کا هەسپەکەیدی؟ مام قەتۆ گۆتی: لە ڕێی ئەجندان بەبرینداری بەجێمانهێشت، ئەگەر دەستو گەیشتێ و گورگ نەیانخواردبوو، فریایکەون و تیماری بکەن، ئەمە ڕۆیشتین!
سوارە پێشکەت و ئەمەش لەدوو وی، بە ڕێیەکی باریك هێدی هێدی سەرکەتین، ماوەک ڕۆیشتین و بە سانایی ڕێم دەبڕی، دوایێ هەندەی نەبرد چۆکم بەژانکەت، ئاخر لۆ ئێکەکی شاری وەکیمن، ئاسان نەبوو بەو هەورازە ترسناکەی داهەرگەڕێم، ئەمن هەرچەندە لەشاری جار جار تۆپانێم(دوو گۆڵی)دەکردو ماوە ماوەش دەچوومە مەلەوانی، بەران ئەوە هەمووی دادی نەدام، مام قەتۆ ئاوڕی داوەو گۆتی: پشت بەدارەکەی ببەستە، ڕەنگە هەندەک لە ئازارت کەمکاتەوە، گۆتم: باشە کە ڕێیەکە ئەوها سەختە، بەمن نارێی حەسەنەفەندی و شکۆ، کوو ئەوها بە ئاسانی گەیشتنە ئێرە؟ گۆتی: ئەمنیش سەرم سوڕمایە، با بگەینە کنیان، ئەوکاتی تێدەگەین، نهێنیەک لەو ئیشەی هەیەو جارێ نازانم چییە، سوارە گۆتی: ئەگەر ئەوها بەخێرایی بڕۆین، ڕۆژهەرنایێ و دەگەینە کنەوان، مام قەتۆ گۆتی: بڕواناکەم مامۆستا بتانی بەپێیمە بڕوا، ئەو منداڵە شارستانەو بە کێک و شیری گەورەبووە، ئەو قسەی مام قەتۆی وایلێکردم هێزی زیاتر بدەمە خۆم و لێنەگەڕێم چیدی پەلارم(تەعلیق، توانج)لێدەن!
لەگەرمەی ڕۆیشتنێ بووین، هەستمانکرد لە پشتمان ڕۆشناییەکی زۆر هەیەو دەنگی زرمەش دێ، ڕاوەستاین و ئاوڕمانداوە، دیتمان گوند بوویتە یەکپارچە ڕۆناکی و دەتگۆ ئاگری تێبەردرایەو دەسووتێ، مام قەتۆ گۆتی: ئەوە چەکدارەکانی قادراغەینەو گوندی تۆپباران دەکەن، خوا خەرکی گوندی بپارێزی، سوارە گۆتی: پێناچی دەست بپارێزن و بەڕاست و بەچەپ تۆپی داوێن، مام قەتۆ گۆتی: هیچیان دەست ناپارێزن و هەتا بە ماڵ و حاڵی ڕادەگا، ڕەزو باخیش دەسووتێنن، ئەو تۆپبارانە ڕێخۆشکردنە لۆ بەسەردادانی گوندی، گۆتم: ئەتوو برێی پێیان بگیرێ؟ گۆتی: بەڵێ، قادراغە بەتەنێ نییەو ئەوجارە پشتی زۆر قەییمە، گۆتم: پشتی بەکێ قەییمە؟ گۆتی: هەردووکیان دەست لەگەڵ شەیتانیش تێکەڵ دەکەن لۆ لەناوبردنی ئێکدی، ڕەنگە پشت بە ئێکەکی ببەستی، کەس باوەڕنەکاو خەڵکی هەمووی بتاسێ، وەختەکی نادراغەش وەرامی تۆپبارانەکەی قادراغەی داوەو بەڕاست و بەچەپ ئاگربارانی دەوروبەری گوندیکرد، مام قەتۆ گۆتی: حەیف و مخابن و ڕەزوباخ و داروباری فەقیری دەسووتێ، خەفەتەکەش ئەوەیە هەر منداڵە فەقیر تێدەچی، سوارە گۆتی: مام قەتۆ بابڕۆین، با درانگ نەکەوین، چەندی تەماشا ئەو تۆپبارانەی بکەین، هیچمان لەدەست نایێ! مام قەتۆ هەتا هێزی تێدابوو هەردوو دەستی برندکردە عاسمانێ و هاواریکرد: خوای گەورە، بەهانای ئەو میللەتەی وەرە!
مایتی.
نووسینی: ئوسامە جەمیل عەلی.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color