گرنگ

#سەمای_مارەکان


 
(185)
بەڕێکەتینەوەو بێ پسانەوە قەدی ئەو شاخەمان دەبڕی، ئەمن تەواو هیلاکببووم، خواخوامبوو برێن: با پشییەکی بدەین، بەران ئەوان دەتگۆ سمۆرەنەو بەقەدی داری هەردەگەڕێن، لەبەختی من گەوارەکی(گەواڵەی هەور)هیناو دایکووتا، چارەمان نەماو دەبایە ڕاوەستاین، سوارە گۆتی: بڕەک پێهەڵگرن، هەندەی نەمایە بگەینە بن ئەو دارسنۆبەرانەی ئەوسەری، لەوێ بڕەکی دادەنیشین هەتا بارانەکە تەواو دەبی، ئیدی پێمان هەرگرت و گەیشتینەوێ، خۆمان لەبن دار سنۆبەرەکان ناو ماوەکی باش دانیشتین، خوا ڕەحمیکرد هێزو تینم هاتەوەبەرێ و گەوارەکەش ڕەتیدا، ئیدی هەستاینەوەو دیسان بە قەدی چیای هەرگەڕاین.
ئەگەر کتێبەکی لەسەر ئەو هەرگەڕانەی بنووسم هێشتا کەمە، هەرکشان بەرەو برندی، هەم تامەکی تێدایە هەم ترس، هەتا بەرەو عاسمانێ نەچی و سەرنەکەوی، نازانی ئەتوو لەخوارێ چەند گچکەیی و خۆشت چەند پێ گەورەیە، ژیان لەگەر ئەوەی پڕی خەموخەفەتە، بەران ئەو هەرکشان و داکشانەی خۆشە، لەهەر ڕووداوەکی خۆش و ناخۆش پەندو عیبرەتەکی زیاتر وەردەگری، خۆ ئەگەر پیاوەکی دانای وەکی مام قەتۆت لەگەربی، ئەوە زیاترو زیاتر فێری ژیان و ئازارەکانی دەبی!
سوارە گۆتی: لێرە چاوەڕێکەن، هەونکە دێمەوە، ئەمن و مام قەتۆ ڕاوەستاین و ئەویش ڕۆیشت و لەناو داروبارەکان بزربوو، مام قەتۆ گۆتی: وا دنیا هێدی هێدی سپی دەبی، دوعای بکە نوێژی سبەینێمان نەچی، گۆتم: با سوارە بێتەوە پێی دەرێن، شتەکی وابکە نوێژەکانمان نەچی، گۆتی: وەدەکەین ئیشاڵلا، گۆتم: قەت ناچیتە مێشکم حەسەنەفەندی و شکۆ بەو ڕێیە سەختەی داتێپەڕیبن، گۆتی: ئەمنیش هەروەها، زۆرمان بڕیەو کەممان مایە، ئیشاڵلا دەگەینە قۆناغ و پشیەکی باش دەدەین و هەموو شتەکیشمان لۆ ڕوون دەبتەوە، گۆتم: ئیشاڵلا!
وەختەکی سوارە بەدەرکەتەوە، گۆتی: ڕێ ئەمانەو بابڕۆین، گۆتم: کێوەچووی؟ گۆتی: زۆر جار چەکدارەکانی قادراغەی لەوناوەی بۆسەی(کەمین)دادەنێنەوە، ترسام لەوێبن و بمانبینن و بەدەستڕێژەکی لەچیامان هەردێرن، بەران باشە لێرەنینە، قادراغە هەرچی چەکداری هەیە کێشایتیەوەو لەوناوەی نەهێشتینە، مام قەتۆ گۆتی: دەی قسەکەی من تەواوە، بەتەمایە بەسەر گوندی دابداو خاک و خۆڵی نادراغەی لەتورەگەی بکا، گۆتمە سوارەی: بمانگەینە جێیەکی ئاوی لێبی، با نوێژی سبەینێمان نەچی! گۆتی: بیست دەققەیدی بڕۆین، لە قەدی ئەو تیلە شاخەی کانییەک هەیە، ئەگەر ئەو مارە ڕەشە ئەستورە دووسەرەی لەوێیە ئاوەکەی نەبڕیبی، لەوێ لادەدەین و پشییەکی دەدەین و نوێژی سبەینێش دەکەین!
مایتی.
نووسینی: ئوسامە جەمیل عەلی.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color