قوباد تاڵەبانی، داوای یارمەتی لەو بازرگانانە دەکات کە بەدلەی پرتەقاڵیان لەبەرکراو خرانە زیندان
قوباد تاڵەبانی، له‌گه‌ڵ به‌شێك له بازرگانه ده‌ستگیركراوه‌كانی سلێمانی كۆده‌بێته‌وه
بوار، تایبه‌ت
له دواى ده‌ستگیركردنى ژماره‌یه‌ك بازرگانى پارێزگاى سلێمانى له لایه‌ن یه‌كێتیه‌وه دواتر جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت له‌گه‌ڵیان كۆده‌بێته‌وه و داواى یارمه‌تیان لێده‌كات.
رۆژى یه‌كشه‌ممه، 4ى 11ى 2022، قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له سلێمانى له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌و سه‌رمایه‌دار و بارزگانانه كۆبوویه‌وه كه له چه‌ند مانگى رابردوودا له لایه‌ن هیزه ئه‌منییه‌كانى یه‌كێتییه‌وه ده‌ستگیركران و به‌دله‌ى پرته‌قاڵیان له‌به‌ركرا.
به‌پێى زانیارییه‌كان و ئه‌و راگه‌یاندراوه‌ى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت بڵاویكردۆته‌وه، قوباد تاڵه‌بانى داواى یارمه‌تى له‌و بارزگانه كردووه به‌مه‌به‌ستى هاوكاریكردنى پڕۆژه‌كانى ئه‌و پارێزگایه.