گرنگ

کۆمپانیای وزەی تورکی TEC لەنزیک سەربازگەی زیلکان سێ بیر لێدەدات


 
تورکیا، لە باشیک نەوت دەردەهێنێت
کۆمپانیای وزەی تورکی TEC لەنزیک سەربازگەی زیلکان سێ بیر لێدەدات
بوار، موسڵ
بلۆکی نەوتی باشیک دەکەوێتە ناوچەی دەشتی نەینەوا و ڕووبەرەکەی ۳٥۰ کیلۆمەتر دووجایە، پێش ساڵی ۲۰۱٤ حکومەتی هەرێم لەگەڵ کۆمپانیای ئیکسۆن مۆبیلی ئەمریکی گرێبەستی دەرهێنانی نەوتی لە بلۆکی باشیک کرد، بەڵام دوای کشانەوەی ئیکسۆن مۆبیل و هاتنەوەی سوپای عێراق بۆ دەشتی نەینەواو جێگیربوونی سوپای تورکیا لە سەربازگەی باشیک هیچ کارێک لە کێڵگەکە نەکرا. تا بەپێی گرێبەستێک لەگەڵ حکومەتی هەرێم لە سەرەتای ئەمساڵەوە بەشێوەیەکی نیمچە نهێنی کۆمپانیای وزەی تورکی TEC بەهاوبەشی کۆمپانیای DNOی نەرویژی خەریکی گەڕانن بەدوای نەوتداو بڕێکی زۆر نەوتی یەدەگیان دۆزیوەتەوە. لە ئێستادا لە قۆناغی سەرەتای دەرهێنانی نەوتدان و ڕۆژانە وەکو تێست لە بیری ژمارە یەک ٦۰۰ تا ۱۰۰۰ بەرمیل نەوت دەردەهێنرێت.
کۆمپانیای وزەی تورکی دوو بیری لێداوە و سەرقاڵی لێدانی بیری سێیەمە، بیرەکان دەکەونە ناوچەکانی شارەدێی زیلکان و گوندەکانی کانی زەرک و خاتون ئاوا.
دەرهێنانی نەوت لە باشیک لەلایەن کۆمپانیای وزەی تورکی لە کاتێکدایە لە نزیک شوێنی کارەکانیان سەربازگەیەکی تورکیا هەیە و بە بنکەی سەربازی باشیک یان زیلکان بەناوبانگە. چەند جارێک لەلایەن میلیشیاکانی شیعەوە موشەکباران کراوە.
کۆمپانیای وزەی تورکی کۆمپانیایەکی هاوبەشی حکومی و کەرتی تایبەت و پشکدارییە لە تورکیا، کۆنترۆڵی هەناردەی نەوتی هەرێمی کردووە تەنها لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵ بڕی ۱۲۷ ملیۆن دۆلاری وەک شایستەی گواستنەوەو گومرگ لە حکومەتی هەرێم وەرگرتووە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color