گرنگ

سی کۆچبەری دیکە بێ سەرو شوێن دەبن


 
سی کۆچبەری دیکە بێ سەرو شوێن دەبن
لەماوەی ١٤ خولەکدا ٥٣ جار پەیوەندی بە پۆلیسی فەڕەنساوە کراوە
ژمارەیەک چاڵاکوانی بواری مافی مرۆڤ کە پاڵپشتی کۆچبەران دەکەن لە فەڕەنسا، دوێنێ بڵاویان کردەوە، کەسێکی نەناسراو ٥٣ جار لە ڕێگەی مۆبایلەوە لە کاتژمێر دوو و ٥٣ خولەکی بەرەبەیان پەیوەندییان بە هێزەکانی پۆلیسەوە کردووە، دواجار کە وەڵامیان دراوەتەوە، هەموو ئەو کەسانەی لە بەلەمەکەدا بوون هاواریان کردووە کە یارمەتییان بدەن، چونکە ژن و منداڵیان لەگەڵدایەو لەناو ئاوەکانی سنووری فەڕەنسا گیریان خواردووە.
ئەمە سەرەتای چیرۆکی ڕزگار بوونی ٤٠ کۆچبەر و بێ سەرو شوێنبوونی ٣٠ کۆچبەری دیکەیە. کە بەهۆی ئەوەی حەفتا کۆچبەر لە بەلەمێکی بچووکدا ویستوویانە خۆیان بگەیەنن بە وڵاتی فەڕەنسا، بەڵام لەڕێگەدە بەلەمەکەیان کێشەی بۆ دروست دەبێت و دەبێتە هۆی بێ سەرو شوێنبوونی سی لەو کۆچبەرانە.
بەپێی ڕاگەیاندراوێکی حکومەتی بەریتانیاش بێت ئەو کۆچبەرانە تەنیا چواردە خولەک لە ٥٣ جار پەیوەندیکردن بە پۆلیسی فەڕەنسییەوە لە کاتژمێر سێ و حەوت خولەکی بەرەبەیان، چەندینجار پەیوەندییان بە پۆلیسی ئەو وڵاتەوە کردووەو داوای هاوکاری و بەهاناوە چوونییان کردووە.
پۆلیسی بەریتانیاو فەڕەنسا هەر یەکەیان بە جیا، هەوڵ دەدەن کۆچبەرەکان ڕزگار بکەن و دەتوانن لە حەفتا کۆچبەرەی لەسەر ئەو بەلەمە بچووکە بوون، چل کۆچبەریان ڕزگار بکەن و گیان لە دەستدانی چوار لەو سی کۆچبەرە پشت ڕاست بکەنەوە کە بێ سەرو شوێنن.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکەی حکومەتی بەریتانیا، تا لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا گەڕان و پشکنین بۆ دۆزینەوەی چارەنوسی بێ سەرو شوێنانی ئەو بەلەمە بەردەوامەو تا ئێستا نەتوانراوە کەسی دیکەیان بە زیندوویی یا بە مردوویی بدۆزرێنەوە.
بەڵام لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا دەرکەوتووە سەرنشینانی ئەو بەلەمە هاوڵاتی عێڕاقی و ئەفغانی و سەنیگالی و هیندی بوون.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color