گرنگ

خامنەیی، بۆ سودانی: دەبێت عێڕاق، ڕووبەڕووی ئەمریکا ببێتەوە


 
خامنەیی، بۆ سودانی:
دەبێت عێڕاق، ڕووبەڕووی ئەمریکا ببێتەوە
بوار، بەغدا
تۆڕی هەواڵی "ئەلمۆنیتەر"ی ئەمریکی، بەشێک لە گفتوگۆی نێوان عەلی خامنەیی، ڕابەری باڵای ئێران و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقی ئاشکرا کردووە کە لە سەردانەکەی ئەمدواییەیدا بۆ تاران ڕوویداوە.
بەپێی هەواڵەکەی ئەلمۆنیتەر، عەلی خامنەیی ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران، بە شێوەیەکی شەخسی داوای لە محەمەد شەیاع سودانی کردووە "ڕووبەڕووی ئەمریکا و دوژمنە هاوبەشەکانی عێراق و ئێران ببێتەوە لە ناوچەکەدا".
عەلی خامنەیی، ئەوەشی بە سودانی گوتووە کە ئاسایشی ئێران ڕاستەوخۆ پەیوەستە بە ئاسایشی عێراقەوە، وەک ئاماژەدان بەو خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییانەی کە ئێستا لە ئێران بەڕێوەدەچن، کە لەداهاتوو کاریگەرییان لەسەر عێراقیش هەیە.
ئەلمۆنیتۆر ئاماژەی بەوەشکردووە، خامنەیی داوای لە سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کردووە کە پاڵپشتیی لە گەنجانی خوێن گەرم بکات و پشتیان پێببەستێت لە ڕووبەڕووبوونەوەی "دوژمنە هاوبەشەکاندا".
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color