گرنگ

مەترسی هەیە تورکیا ژمارەیەک چاڵاکوانی ڕۆژهەڵات تەسلیم بە ئێران بکات


 
مەترسی هەیە تورکیا ژمارەیەک چاڵاکوانی ڕۆژهەڵات تەسلیم بە ئێران بکات
بوار، تایبەت
ڕێکخراوی هەنگاو، لە پێگەی خۆی بڵاوی کردووەتەوە کە دەیان پەنابەر لە بەندەری مەڕمەڕەی تورکیاوە لەلایەن پۆلیسی ئەو وڵاتەوە دەستبەسەرکراون و مەترسی ئەوە هەیە پۆلیسی تورکیا ئەو پەنابەرانە تەسلیم بە کۆماری ئیسلامی ئێران بکاتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی ڕێکخراوی هەنگاو بێت کە ڕێکخراوێکی تایبەت بە داکۆکیکردنە لە مافەکانی مرۆڤ و زانیاری لەسەر دۆخی ناوخۆی کۆماری ئیسلامی ئێران بڵاودەکاتەوە، بەشێکی زۆری ئەو پەنابەرانەی لە لایەن پۆلیسی تورکیاوە دەستگیرکراون چاڵاکوانی سیاسی ڕۆژهەڵاتی کوردستانن.
ڕۆژی ١٥ی کانونی دووەم، نزیکەی ١٠٠ پەنابەر لە لایەن پۆلیسی تورکیاوە دەستگیرکراون کە زۆربەیان خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانن.
بەپێی بەیاننامەیەکی ڕێکخراوی هەنگاو مەترسی زۆر لەسەر ژیانی ئەو پەنابەرانە هەیە ئەگەر تەسلیم بە ئێران بکرێنەوە. داوا لە پۆلیسی تورکیا دەکات ئەو چاڵاکوانانە بەهیچ شێوەیەک تەسلیم بە کۆماری ئیسلامی ئێران نەکەنەوە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color