گرنگ

ئێران، جارێکی دیکە هەرێم بە ناردنی چەک بۆ خاکی ئێران تۆمەتبار دەکات


 
ئێران، جارێکی دیکە هەرێم بە ناردنی چەک بۆ خاکی ئێران تۆمەتبار دەکات
بوار، تایبەت
ئێران بە رەزامەندی حكومەتی عێراق لێكۆڵینەوە لە دۆسییەكی هەستیار لە هەرێمی كوردستان دەكات.
بەپێی ئەو زانیارییانەی تایبەت دەست بوار كەوتووە، کۆماری ئیسلامی ئێران، هەرێمی کوردستان تۆمەتباردەکات بە ناردنی چەک لە خاکی هەرێمی کوردستانەوە بۆ وڵاتی ئێران. بەرپرسانی ئێرانی بەردەوام ئەو تۆمەتە ئاڕاستەی بەرپرسانی هەرێم دەکەن و لەدواین سەردانی محەمەد شەیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێڕاق جارێکی دیکە ئەو تۆمەتە ئاراستەی هەرێم کراوەتەوە.
بەپرسانی هەرێم بەردەوام ئەو تۆمەتانەی کە لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ئاڕاستەی بەرپرسانی هەرێم دەکرێن ڕەتدەکاتەوە. لەبەرامبەردا کۆماری ئیسلامی ئێران بانگەشەی ئەوە دەکات هەرێمی کوردستان بە هاوکاری نوێنەرایەتی قونسوڵخانەی چەند وڵاتێکی بیانی چەکی بۆ خاکی ئێران ڕەوانە کردووە.
سەرچاوەیەکی بەرپرس لە حکومەتی هەرێم ئەوەی بە بوار ڕاگەیاند ”ئێران دەیەوێت بە ئاڕاستەکردنی ئەو تۆمەتانە بیانو بۆ هێرشەکانیوخۆی بهێنێتەوە کە دەیکاتە سەر خاکی هەرێمی کوردستان، ئەگینا ئەو تۆمەتانە هیچ ڕاستییەکییان تێدانییە”.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color