ده‌یڤد كامیرۆن، سەرۆک وەزیرانی پێشووی بەریتانیا، لە وڵاتی ئیمارات پۆستێکی پێدرا
# بوار
بڕیاره ده‌یڤد كامیرۆن سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی به‌ریتانیا له خوله‌كانی جه‌ی-تێرم له زانكۆی نیویۆرك ئه‌بوزه‌بی ببێت به وانه‌بێژ.
زانكۆی نیویۆرك لە ویلایەتی ئه‌بوزه‌بی ئیمارات ڕایگه‌یاند، بڕیاره ده‌یڤد كامیرۆن له مانگی كانونی دووه‌مدا بۆ ماوه‌ی سێ هه‌فته وه‌ك وانه‌بێژ به‌شدار بێت له خولی جه‌ی-تێرمدا، وانه‌كانیشی تایبه‌تن به بابه‌تی سیاسی. له‌م ماوه‌یه‌دا ڕاهێنان به فێرخوازان ده‌كات له‌باره‌ی "پراكتیزه‌كردنی سیاسه‌ت و حكومه‌ت له سه‌رده‌می په‌ككه‌وتنیدا”
زانكۆی نیویۆرك لە ئه‌بوزه‌بی، ساڵانه خولی جه‌ی تێرم پێشكه‌ش ده‌كات، کە ژماره‌یه‌كی زۆر له فێرخوازان سوودی لێ ده‌بینن، له خوله‌كاندا ڕۆژنامه‌نووسان و شرۆڤه‌كارانی سیاسی و نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ندان و چه‌ندین پرۆفیسۆری شاره‌زا و به ئه‌زموونی زانكۆكان وانه ده‌ڵێنه‌وه و ڕاهێنان به فێرخوازان ده‌كه‌ن. له‌مساڵیشدا ده‌یڤد كامێرۆن وه‌ك یه‌كێك له وانه‌بێژانی ئه‌م خوله به‌شدار ده‌بێت.