ناسا، بۆ چاودێریكردنی ڕێژه‌ی ئاوی سه‌ر زه‌وی کەشتییەکی ئاسمانی ڕه‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمان دەکات
ناسا موشه‌كی سپایكس فالكۆن ٩ له‌گه‌ڵ كه‌شتی ئاسمانی
تۆپۆگرافی ئاو و ئۆقیانووسه‌كان (swot) ڕه‌وانه‌ی ئاسمان ده‌كات، ئامانج له‌مه‌ش چاودێری كردنی ڕێژه‌ی ئاوی سه‌ر زه‌وییه.
ڕۆژی هه‌ینی ١٦ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠٢٢، له بنكه‌ی هێزی ئاسمانی ڤاندنبێرگ له كالیفۆرنیا كه‌شتی ئاسمانی تایبه‌ت به چاودێریكردنی ڕێژه‌ی ئاوی سه‌ر زه‌وی ڕه‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمان كرا، ئه‌مه‌ش به هاوبه‌شی له‌لایه‌ن ناسا و ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی فه‌ڕه‌نسا، به هاوكاری ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی كه‌نه‌دی و به‌ریتانیا كراوه.
به گوێره‌ی زانیاريیه‌كان ئه‌م موشه‌كه له ئێستادا ده‌ست ده‌كات به پشكنین، زیاتر له سه‌دا ٩٠ ی ڕێژه‌ی ئاوی زه‌وی له ئاوی سازگار و زه‌ریاكان ده‌پێوێت و كاریگه‌ری زه‌ریاكان له‌سه‌ر گۆڕانی كه‌ش و هه‌وای زه‌وی دیاری ده‌كات. هه‌روه‌ها كاریگه‌ری گه‌رم بوونی كه‌شو و هه‌وا له‌سه‌ر ده‌ریاچه و ڕووباره‌كان ده‌خاته ڕوو.
شایانی باسه، (sowt) یه‌كه‌مین مانگی ده‌ستكرده كه به و
هاوبه‌شی ژماره‌یه‌ك له ئاژانسی ئاسمانی ووڵاتانی جیهان ڕه‌وانه‌ی ئاسمان بكرێت، هه‌روه‌ها یه‌كه‌مین مانگی ده‌ستكرده كه بتوانێت ڕێژه‌یه‌كی زۆری ئاوی سه‌ر زه‌وی بپێوێت و زانیاری گرینگ له‌باره‌ی ئاستی ئاو له زه‌ویدا بخاته ڕوو.