ئەمریکا لە پەیوەندییەکانی ئێران و یەکێتی نیگەرانە
برێت مه‌كگۆرگ، بایكۆتى یه‌كێتى ده‌كات
بوار، تایبه‌ت
به‌هۆى سیاسه‌ته‌كانى ئه‌م دوایه‌ى یه‌كێتیى، رێکخەرى کۆشکى سپى بۆ کاروبارى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و باکوورى ئەفریقا بایكۆتى یه‌كێتیى دەکات و سەردانی ئەو حیزبە ناکات.
به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، ئه‌مریكا له په‌یوه‌ندییه‌كانى یه‌كێتى و ئێران نییگه‌رانه به ئاشكرا دیاره برێت مه‌كگۆرگ، رێکخەرى کۆشکى سپى بۆ کاروبارى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و باکوورى ئەفریقا بایكۆتى یه‌كێتى كردووه..
به وته‌ى قوباد تاڵه‌بانى، بۆ په‌رله‌مانتارانى حزبه‌كه‌ى، ئه‌وان به ناوبراویان وتووه ئه‌وه‌ی له رابردوو روویداوه وایخواستووه یه‌كێتى ئه‌م كارانه بكات، چونكه قۆناغێكى هه‌ستیار بوو نه ده‌كرا به‌بێ ئێران هه‌ندێك بڕیار هه‌بوو بده‌ن، به‌ڵام له‌مه‌ودوا یه‌كێتى سیاسه‌تى هاوسه‌نگى په‌یڕه‌و ده‌كات..
ئاماژه‌شى به‌وه‌كردووه، كه ئه‌وان ئاماده‌ن له هه‌ولێر پێشوازى له برێت مه‌كگۆرگ بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌و نیگه‌رانه و بایكۆتى كردوون. تانه‌ت هۆشدارى داوه‌ته دیبلۆمات و هاووڵاتیانى خۆیان كه سلێمانى بۆ ئه‌وان ناوچه‌یه‌كى مه‌ترسیداره.