گرنگ

چارەسەری ململانێی مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی چییە؟


 
چارەسەری ململانێی مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی چییە؟
ئاراس مەحمود فەقێ
هەموو ئەو کۆمپانیایانەی کە کار لەگەڵ داناگاز دەکەن هی قوباد تاڵەبانین و تەنیا ئەو کۆمپانیایەی ڕۆژانە ١١٠٠ تۆن غاز لە هەڕێم ساغ دەکاتەوەو لەو بڕەی ٥٠٠ تۆنی دەدرێت بە کارگەکانی غاز و ئەوەی تری بە تیجاری دەفرۆشێتەوە، داهاتی مانگانەی لانی کەم دە ملیۆن دۆلارە بۆ گیرفانی قوباد تاڵەبانی... *جا بابەتەکە هەمووی داهاتی غازە، بردنی دۆسیەکانی قادر کەڕەم و گوندەکەی بەرپرسێکی پارتی لەو ناوچەیە بۆ وەرگرتنی سەرانەیە لە کۆمەڵێک بەرپرس کە لە ماوەی ڕابردوو بەهۆی مامەڵە لەگەڵ داناغاز دەوڵەمەند بوون... فەرخە بەرپرسی بچوک هەیە لەو ناوچەیە سەروەتەکەی ٤٠٠ ملیۆن دۆلاری تێپەڕاندووەو قوباد تاڵەبانیش ئەیەوێت بەشێک لە پارەکانی لێ بسەنێت... قوباد تاڵەبانی بە حیساب ڕەخنەی لە حوکمڕانییەکەی پارتی هەیە، بەڵام کاک قوباد هاوشێوەی گەنجێکی هەرزەکار کە باوکە دەوڵەمەندەکەی پارەی لێدەبڕێت دەچێتە ماڵی مامی و ناگەڕێتەوە ماڵەوە، دەڵێن یەک دوو مانگە مەسرور بارزانی ئەو ٢٥ ملیۆن دۆلارەی لە قوباد بڕیوە کە لە داهاتی نەوت دەچووە سەر حیسابی شەخسی قوباد تاڵەبانی، ئیدی ئەویش زەوقی ڕەخنەی هەستاوە لە حوکمڕانیی مەسرور بارزانی... بەکوردییەکەی ئەوەی ئێستا لە نێوان مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی ڕوو دەدات بریتییە لە بوونی کێشەی دارایی واتە مەسروور بارزانی هەوڵیداوە سەرچاوەی داهاتی قوباد تاڵەبانی وشک بکات، ئەگەرنا ئەوەی ڕوو دەدات هیچ پەیوەندی بە مافی خەڵک و خراپی حوکمڕانییەوە نییە.
 
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color