گرنگ

توركیا، ستراتیژی شەڕی لە عێراق‌و سوریا دەگۆڕێت


 
توركیا، ستراتیژی شەڕی لە عێراق‌و سوریا دەگۆڕێت
بوار، مۆنیتەر
پێگەی "مۆنیتۆر"ی ئەمریکی پێیوایە ئۆپەراسیۆنی "چنگی قفڵ"ی تورکیا، كە لە باکووری عێراق و سوریا بەرێوەیدەبات، قۆناغێکی نوێی ستراتیژی ئەنقەرەیە بۆ رووبەڕووبوونەوەی هێزەكانی پكك.
پێگەكە لە راپۆرتەكەدا باسی لەوە كردووە، كە هەڵمەتی سەربازی تورکیا دوای تەقینەوەیەكەی ناوەڕاستی مانگی رابردووی شەقامی ئیستیکلال لە ئەستەنبوڵ ڕوویدا دەستپێكراوەو جیاوازە لە ئۆپەراسیۆنەكانی تری سوپای توركیا، بۆیە ئەمە بە گۆڕانكاری گەورە لە ستراتیژی ئەنقەرە دادەنرێت.
كۆتایی هەفتەی رابردوو، وەزارەتی بەرگری تورکیا باسی لە لەناوبردنی 89 ئامانجی ئەو گروپە چەكدارییانەی لە عێراق و سوریا کردووە، كە ئەو ئامانجانەی بە فڕۆکە و تۆپخانە و هێرشی هێزی زەمینی پێكراون.
بەپێی راپۆرتەكە لەو هێرشانەدا سوپای توركیا فڕۆکەی جەنگی "ئێف 16"ی ‌و موشەكی درێژ مەودای بەكارهێناوە بۆ پێكانی ئەمانجەكان، كە چەند ساڵێكە سوپاكە ئەوەی بەكارهێناوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو گروپە چەكدارییانە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color