داواکاری گشتی پاریس، بە پاساوی نەخۆشی دەرونییەوە هێرشبەری کارە تیرۆرستییەکەی پاریسی ناردە نەخۆشخانەی دەرونی
بوار، تایبەت
داواكاری گشتی پاریس، ڕایدەگەیەنێت کە ئەو کەسە هێرشە تیرۆرستییەی لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا ئەنجامدا کەسێکە نەخۆشی دەرونی هەیە.
داواکاری گشتی پاریس، دەڵێت ”ئه‌و پزیشكه‌ی پشكنینی بۆ هێرشبه‌ره‌کەی ناوه‌ندی ئه‌حمه‌د كایا، له پاریس ئەنجامداوە، گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه ته‌ندروستی هێرشبه‌ره‌كه له‌گه‌ڵ مه‌رجه‌كانی ده‌ستبه‌سه‌ركردنیدا ناگونجێت، هەر بۆیە هێرشبه‌ره‌كه گواستراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ده‌رونی و لە ژێر چاودێری پۆلیسدایە”.
داواکاری پاریس دەشڵێت ”کەی باری ته‌ندروستی ڕێگه‌ی پێبدات له‌لایه‌ن دادگاوە لێكۆڵینه‌وه‌وه و لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌نجامده‌درێت”.
ڕۆژی ٢٣ی کانونی دووەم، پیاوێکی تەمەن ٦٩ ساڵی فەڕەنسی هێرشێکی تیرۆرستی بۆ سەر ناوەندێکی کوردی ئەنجامدا و سێ هاوڵاتی کوردی باکوری کوردستان کوژران.
لەکاردانەوەی ئەو هێرشە تیرۆرستییەدا، لە دوێنێوە شەپۆلێکی فراوانی ناڕەزایی ڕەوەندی کوردی پاریسی گرتۆتەوە، بەو هۆیەوە پۆلیسی فەرەنسا ڕایگەیاند 13 پۆلیس بریندار بوونە.