به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا، فشار له‌سه‌ر پارتى و یه‌كێتیى دروست ده‌كه‌ن
ئه‌مه‌ریكا داواى كردووه ئه‌ندامانى شاندى حكومه‌تى هه‌رێم بۆ بەغدا، پارتى و یه‌كێتیى تێدابێت
بوار، تایبه‌ت
به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمى كوردستان و عێراق داواده‌كه‌ن شاندى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌غدا تیمى پارتى و یه‌كێتیى تێدابێت.
به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق به حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیان وتووه، پێویسته شاندى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ دانووستاندن له‌گه‌ڵ به‌غدا له هه‌ردوو تیمى یه‌كێتیى و پارتى پێكبهنرێت و ناكۆییه‌كانى هه‌رێم نه‌به‌نه به‌غدا.
هه‌ربه‌پێى زانیارییه‌كان، ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام چاودێرى كۆبوونه‌وه‌كانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا ده‌كات له‌گه‌ڵ پێدانى راوێژ به شانده‌كان ئامۆژگارى كردوون له‌سه‌ر پرسه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان و بودجه‌ى 2023 رێككه‌وتن ئه‌نجامبده‌ن.
بوار زانیویه‌تى، له‌ماوه‌ى مانگى رابردوو به‌پرسانى ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر ئاستى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه و باڵوێزى ئه‌مه‌ریكا له عێراق فشاریان له‌سه‌ر هه‌ردوولایه‌ن كردووه دانیشتن ئه‌نجامبده‌ن و له‌سه‌ر ناكۆكییه‌كانى نێوانیان رێككه‌وتنى نوێ بكه‌ن.