گرنگ

بوش، چۆن دەمانچەکەی سەددامی بۆ خۆی برد؟


 
بوش، چۆن دەمانچەکەی سەددامی بۆ خۆی برد؟
لە کۆتا خولەکدا، سەددام حوسێن داوای دانوستانی کرد لەگەڵ ئەمریکا
ئەفسەرێکی ئەمریکی وردەکاری نوێ سەبارەت بە دەستگیرکردنی سەدام حسێن ئاشکرادەکات
بوار، بەغدا
ئەفسەرێکی پێشووی ئەمریکی، کە بەشداری لە دەستگیرکردنی سەدام حسێن سەرۆک کۆماری پێشووتری عێراقدا کردبوو، وردەکاریی نوێی لەبارەی ئەو ئۆپەراسیۆنە نهێنییەوە ئاشكراكرد، كە کە لە 7ی کانونی یەکەمی 2003 ئەنجامدراو بەهۆیەوە سەدام حوسێن دەستگیركرا.
کیڤن هۆڵاند ئەفسەری خانەنشینكراوی ئەمریكی، کە دوو دەیە لەمەوبەر، لەگەڵ "هێزی دێڵتا"ی تایبەت بەشداریكرد لە دۆزینەوەی حەشارگەی سەدام حوسێن و دەستگیرکردنی، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی "نیویۆرک پۆست"ی ئەمریکی دەڵێت: راستەوخۆ دوای دەستگیركردنی سەدام حسێن خواستی خۆی بۆ "دانوستان" دەربڕی، لەکاتێکدا دەمانچەیەکی "گلۆک-18"ی پێبوو، کە دواتر ئەو چەكە درایە جۆرج بوشی سەرۆکی ئەوكاتی ئەمریكا.
کیڤن هۆڵاند دەشڵێت: تیمی "هێزی دێڵتا" لەو ساتەدا، کە لە کونێكەوە سەدامی دۆزییەوەو دەستگیریانكرد بە سەرۆك كۆماری پێشووتری عێراقیان وتووە: سەرۆک بوش سڵاوتان لێدەكات.
ئەو ئەفسەرە ئەمریكییە ئاماژەی بەوەش داوە هێزەكەی ئەمریكا لە رێگەی زانیاری كەسییەوە شوێنی سەدام حوسێنیان دۆزیوەتەوەو تەنانەت وردەكاری شوێنەكەو چۆنییەتی ژیان‌و تایبەتمەندی ئەو شوێنەشی تێدا بووە، دەست كەوتووە.
هۆڵاند ئەوەش دەڵێت: تیمەکە كاتێك كونەكەیان دۆزییەوەو ئەو بەردو خشتانەیان لابرد لەسەری نارنجۆكێكی گازیان فڕێداوەتە ناوی بەو هۆیەوە بە ئاسانی سەدام دەستگیركراوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، كاتێك نارنجۆكەكەیان هەڵداوە، سەدام دەستەكانی لە كونەكەوە دەرهێناوەو دواتر سەرێکی موودار دەرکەوت، ئێمەش گرتمان و زانیمان ئەوە ئەوە.
هەروەها وتی: یەکێک لە ئەندامەكانی تیمەكە یارمەتی سەدامیدا لە کونەکە بێتە دەرەوەو دواتر بە شۆكێكەوە هاواریكرد ئەوە ئەوە بە دڵنیایی ئەوە خۆیەتی.
هۆڵاند ئاماژەی بەوەشکردووە، سەدام دەمانچەیەكی جۆری "گلۆک-١٨"ی پێبووەو یەكێكی تر لە ئەندامانی تیمەكە چەكەكەی روو تێكردووە، بۆ ئەوەی سەدام ناچار بێت چەكەكەی فڕێدا.
هۆلاند باس لە داوایەكی سەدام دەكات لەكاتی دەستگیكردنی‌و دەڵێت: بە زمانی ئینگلیزی دانی بەوەدا ناوە، كە ئەو سەرۆك كۆماری عێراقەو ئامادەیشی نیشانداوە بۆ گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریكا.
هۆڵاند کاردانەوەی ئەندامانی تیمەكەی ئاشكراكردووەو باسی لەوە كردووە، ئەوان وتوویانە ئێستا زۆر درەنگ بووە بۆ ئەوەو كاتی ئەوە بە دەستەوە نەماوە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color