گرنگ

سەرۆکی نوێی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا کێیە؟


 
دۆستەكەی ترامپ، سەركەوت
سەرۆکی نوێی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا کێیە؟
بوار، واشنتۆن
لە كۆتایدا و دوای ١٥ خولی دەنگدان، کیڤن مەکارتی کۆماریخواز بە سەرۆکی نوێی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا هەڵبژێردرا، ئەوەش دوای ململانێیەكی توند لەناو پارتی كۆمارییەكان بۆ بردنەوەی ئەو پۆستە.
دوای پرۆسەكەش جۆ بایدن سەرۆک کۆماری ئەمریكا پیرۆزبایی لە ماکارتی کرد و داوای لێکرد بەرپرسیارانە و لە بەرژەوەندی ئەمریکییەکان كار بکات، ئامادەیی خۆشی بۆ کارکردن لەگەڵ کۆمارییەکان دەربڕی.
بەم شێوەیە کۆتایی بە دۆخێکی ئاڵۆزدا هات، کە لە ماوەی زیاتر لە ١٦٠ ساڵدا لە کۆنگرێسدا نەبینراوە، بەڵام سەرەڕای ئەوەش پێشبینی مشتومڕێکی زۆر چالاک لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریكا لە دوو ساڵی داهاتوو دەكرێت.
مەکارتی کێیە:
کیڤن مەکارتی لە ٢٦ی كانوونی دووەمی ١٩٦٥ لە شاری بەیکەرسفیڵدی ویلایەتی کالیفۆرنیا لەدایکبووە.
لە زانکۆی کالیفۆرنیا بەشی کارگێڕی بازرگانی خوێندووە.
لە ساڵی ٢٠٠٧ بۆ یەکەمجار بووەتە ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا.
لە ساڵی ٢٠١٤ بووەتە سەرۆکی زۆرینەی کۆمارییەکان لە ئەنجوومەنی نوێنەران.
ئەو لایەنگری هەڵبژاردنی دۆناڵد ترەمپ بووە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە ساڵی ٢٠١٦.
لە ساڵی ٢٠١٩ وەک سەرۆکی کەمینەی کۆمارییەکان لە ئەنجوومەنی نوێنەران هەڵبژێردرایەوە.
دوای سەرکەوتنی بایدن لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٢٠، مەکارتی پشتگیری لە هەڵوێستی ترەمپ کرد، کە ڕەتکردنەوەی سەرکەوتنی بایدن و بەشداریکردن لە هەوڵە یاساییەکان بۆ پووچەڵکردنەوەی ئەنجامەکان.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color