مەکگۆرگ، سبەی بەسەرۆکایەتی شاندێكى باڵاى ئه‌مه‌ریكا ده‌گاته هه‌ولێر
مەکگۆرگ، دوای کۆبونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم ڕاستەوخۆ دەچێتە تورکیا
بوار، تایبه‌ت
سبه‌ى دووشه‌ممه، شاندێكى باڵاى ئه‌مه‌ریكى به‌مه‌به‌ستى كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى پارتى و یه‌كێتیى دەگەنە هەرێمی کوردستان.
به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، رۆژى دووشه‌ممه، 16ى 1ى 2023، شاندێكى باڵاى ئه‌مه‌ریكا به سه‌رۆكایه‌تى برێت ماكگۆرگ، نوێنه‌رى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروبارى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكورى ئه‌فریقیا به یاوه‌رى راوێژكاری جۆن بایدن بۆ كاروبارى وزه و ژماره‌یه‌ك دبلۆماتكار ده‌گه‌نه هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له مه‌سعود بارزانى و مه‌سرور بارزانى و نێچیرڤان بارزانى و قوباد تاڵه‌بانى كۆده‌بنه‌وه.
بوار زانیویه‌تى، شانده باڵاكه‌ى ئه‌مه‌ریكا له به‌یانیه‌وه تاوه‌كو ئێواره له هه‌ولێر ده‌مێننه‌وه و ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌شیان گفتووگۆكردنه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانى پارتى و یه‌كێتیى و په‌یوه‌ندى هه‌رێم و به‌غداو پرسى غازى سروشتى هه‌رێم.
به‌پێى زانیارییه‌كان،شه‌وى دووشه‌ممه شانده‌كه‌ى ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێره‌وه ده‌چنه توركیا به‌مه‌به‌ستى گفتووگۆكردن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى وڵاتى توركیا له‌باره‌ى پرسى رۆژئاواى كوردستان.