گرنگ

ئەمۆس هۆشتاین، ئەو پیاوەی چارەنوسی غازی کوردستانی بەدەستە کێیە؟


 
ئەمۆس هۆشتاین، ئەو پیاوەی چارەنوسی غازی کوردستانی بەدەستە کێیە؟
ئەو پیاوەی ڕاوێژکاری سێ سەرۆک وەزیرانی ئیسڕائیل بووە، چی دەکرد لە هەولێر؟
بوار، هانا چۆمانی
هۆشتاین ئەندازیاری ئاسیاشی وزەی جیهانی ئەو کەسەی یاوەری برێت ماکگۆرکی دەکرد لە هاتنی بۆ بەغدا و هەولێر، کێیە و بۆچی مەکگۆرک لە سەرجەم دیدارەکانی لەگەڵی بوو، هەروەها بڕیارە لەگەڵ ئەردۆغانیش کۆ ببیتەوە و لەگەڵی دابنیشێت.
ئەمۆس هۆشتاین بازرگان، دیپلۆمات و لۆبیستێکی ئەمریکایە لە ٤ی کانوونی دووەمی 1973 لە لە ئیسائیل لە دایکبووە و بەرچەڵەک جولەکەیەکی ئیسرائیلیە و ئەندامی پارتی دیموکراتەکانی ئەمریکایە، سەرتایی کاری ئەمۆس هۆشتاین لە کۆنگرێسی ئەمەریکا وەک فەرمانبەرێک دەستی پێکردوە و کاری کردووە، پاشان لە سەردەمی کلینتۆن و جۆن کێری وەزیرانی دەرەوە و بەرگری ئەمریکا لە کاروباری دەرەوەی ئەمریکا کاریکردوە.
ئەمۆس هۆشتاین، لە ساڵی 1992 تا 1995 لە یەکەی هێزەکانی بەرگری ئیسرائیل خزمەتی کردووە و لە مانگی تشرینی یەکەمی 2000 تا کانوونی دووەمی 2001 دەستی بە کارکردن کردووە، پاشان وەک ڕاوێژکارێکی سیاسەتی دەرەوە و رۆژهەڵاتی نێوەراست بۆ ئیسرائیل، پاشان بوە بە ئەندامی لیژنەی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا وەک نوێنەری ئیسرائیل و خۆی وەک جولەکەیەکی ئۆرتۆدۆکسی مۆدێرن دەناسێنێت ژیانی هاوژینی لەگەڵ خاتوو جولی ڕای رینگێل پێک‌هیناوە و خاوەنی چوار منداڵە.
بەهۆی وردی و شارەزایی لە پرسی سیاسەتی دەرەوە بەتایبەت لە ئاسیا و رۆژهەڵاتی ناوەراست زمانەکانی عیبڕی، عەربی، ئینگلیزی، تورکی و فارسی دەزانێت، بۆیە لە ساڵی 2005 وەک فەرمانبەر لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەستی بە کارکردن کرد ، پاشان بەفەرمی پەیوەندی کرد بە بەشی ئاژانسی سەرچاوەکانی وزە و بەتایبەتیش وزەی نوێ، گازی سروشتی.
هۆشتاین وەک نوێنەری ئەمریکا، سەردانی دەیان وڵاتی کردوە و گرێبەست و رێککەوتنی کردوە هەروەها لیکۆڵینەوەی کردوە لە بارەی دۆخی دارایی و سەرچاوەی سروشتی، وزە و نەوت و ئاستی قەبارەی ئابوری لەوانە (ئیمارات، ئیسرائیل، کۆریایی باکور، سعودیە، ئۆکرانیا، قەتەر، کوێت و کۆنگۆ و زامبیا و عیراق ئەمجارەشیان هەرێمی کوردستان.)
بەهۆی لێهاتووی و پەیوەندیە بەهێزەکانی لەوڵاتانی ئاسیا و ئەفریکا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بازرگانی و شارەزایی لە وزە، لە ساڵی 2011 بەفەرمی وەک نوێنەری باراک ئۆباما بۆ کاروباری وزە و وزەی نوێ دەستبەکارکردن دەکات، وەک لێپرسراوی نوسینگەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیا، ئەوروپا و باکور و ڕۆژئاوای ئەفریکادا لەرێگەی دبلۆماسیەتی خۆیەوە توانی شەش گرێبەستی جیهانی لەبواری وزە لەگەڵ کۆمەڵێک وڵاتای ئاسیا و ئەفریکا و رۆژهەڵاتی ناوەراست ئەنجامبدات.
ئەوهەنگاوانەی هۆشتاین وایکرد، کە ببیتە جیگای سەرنج و باوەڕی ئەمریکا و بۆیە لەساڵی ٢٠١٤ بوو بە دەستی راستی جۆن کیری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و تایبەت بۆ پرسی ئاسایشی وزەی جیهانی و دابینکردنی وزەی نوێ گازی سروشتی و بەردەوام بوو کە کارکردن لەو سێکتەرە تاوەکو ساڵی ٢٠١٦ دەیان راپۆرت و گرێبەستی وزەی بۆ ئەمریکا ئەنجامدا، نەخشەی وزەی نوێی جیهانی بۆ ئەمریکا دەستنیشانکردن.
لە دوای هاتنی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا گەرایەوە ناو وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، بەڵام لە کارەکەی بەردەوام بوو و وەک دیبلۆماتکاری گەورەی کاروباری وزەی ئەمریکا مامەڵەی لەگەڵ دەکرا و راوێژی پێدەکرا، ڕۆڵێکی گرنگی هەبوو لە شێوەپێدانی سیاسەتی وزە و ئاسایشی جیهانی.
جگە لەوەی لە ماوەی جێگرایەتی جۆ بایدن، جێگری ئەو کاتی سەرۆکی ئەمریکا، بەردەوام کاری لەگەڵ دەکرد، دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠٢٠ جۆبایدن بوو بە سەرۆکی ئەمریکا هۆشیان مەودای کارکردنی فراوانتر بوو، بوو بە نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری وزەی جیهانی و ئیستا ئەو پۆستە بەرێوە دەبات.
هۆشتاین کاریگەری گەوری هەبوو لە ئەنجامدانی گرێبەستی وزەی جیهانی بۆ ئەمریکا لەوڵاتانی، قەتەر، ئیمارات، ئیسرائیل، قوبرس، سعودیە، لوبنان، لیبیا، یەمەن، تورکیا، عێراق، کۆنگۆ و مالی و ئەفریکای باشور، دوای شەری ئۆکراینا و روسیا و رۆڵی گەورەی هەبوو لە دابینکردن و پڕکردنەوەی کورتهێنانی وزەی گازی سروشتی کە لەلایەن روسیاوە راگیراو کۆمەڵیک بەدیلی نوێی دۆزیووەتەوە کە تاوەکو ساڵی ٢٠٢٤ ئەوروپا و ئەمریکا پێویستیان بە گازی سروشتی روسیا نامێنیت.
یەکێک لەو پلانانەی هۆشتیان پێشکەشی ئەروپای کرد بۆ پڕکردنەوەی گازی سروشتی روسیا بەکارهێنانی سەرچاوە نوێیەکان بوو وەک خەڵوز، نەوت و پرۆگرامی ناوەکی وزە، بەشێوەی مۆدێرن و کە ئێستا کاری پێدەکات.
لەچەند سەرچاوەیەک باس لەوە دەکرێت کە هۆشتاین رۆڵی هەبووە لە شکستپێهینانی پلانی بۆڕی هەناردەی وزەی روسیا بەرێگەی ئۆکراینا بۆ ئەوروپا لە ساڵی ٢٠٢٠ و ئەو کات ئەو پلانەی بە پلانێکی سیاسی و شکستی ئابوری ئەوروپا و زاڵبوونی روسیا ناوبرد و گوتی دەبێت رێگری لێبکرێت، بۆ ئەوەی شکست بهێنێت. دواجار پلانەکە شکستی هێناو بەهۆیەوە ڤلادیمیر پۆتین نارەزایەتی دەربری و لەبەرانبەردا هۆشتاین گوتی دەبێت ئەوروپا پشت بەخۆی ببەستێت و واز لە روسیا بهێنیت، ئەوەش هاوسەنگی سیاسی و ئابوری جیهان دەپارێزێت.
پاش هاتنی داعش و سەرهەڵدانی لە عیراق و سوریا لە ساڵی ٢٠١٤، ئەمۆس هۆشتاین، پلانی لێدان لە سەرچاوە داراییەکانی داعش دی خستەبەردەم کۆنگرێسی ئەمریکا لە ماوەی ٤ ۆرژدا پەسندکرا. پاش پەسەندکردنی پلانەکە لیدان بوو لە تانک و بنکەکانی نەوت لە عیراق و سوریا لە ژیر دەستی داعش. سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن لە ماوەی سێ ساڵیدا بەهاوکاری و هەماهەنگی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا زیاتر لە 1000 بارهەڵگری تانکەری نەوت و ئامانجی سەرەکی فرۆشتنی نەوتی ژێر دەستی داعشیان تەقاندۆتەوە، ئەوەش وایکرد کە ئابوری داعش پەکی بکەوێت و لە ساڵی ٢٠١٩ بەفەرمی لەبەردەم لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی پیرانی، هۆشتاین دانی بەوە دانا کە ئەوکارانەیان کردوە، بۆ ئەوەی داعش لەناو ببەن و ئاسایشی وزەی جیهانی بپارێزن.
لەبەر ئەوەی هۆشتاین لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل شەمون پێرێز و بنیامین ناتانیاهۆ و یائیر لاپید کاریکردوە و رۆڵی گەورەی هەبووە لە ئەنجامدانی دەیان گرێبەستی گازی سروشتی و هەروەها کۆتایی هێنان بەکێشەی نێوان ”تورکیا و ئیسرائیل”، ”ئوردن و ئیسرائیل” و ”لوبنان و ئیسرائیل” لە ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو ٢٠٢٢ کێشەی سنورەکانی ئاوی نێوان لوبنان و ئسیرائیلی کۆتایی پێهینا و هەروەها لە ساڵی ٢٠١٤ ئەنجامدەری گرێبەستی گەورەی ٥٠٠ ملیۆ دۆلاری بوو لەبوای گازی سروشتی نێوان ئوردەن و ئیسرائیل.
ئەمۆس هۆشتاین، ئیستا نوێنەر و نیردراوی تایبەتی جۆبایدنە بۆ کاروباری ئاسایشی وزەی جیهانی و لەساڵی 2021دا بەفەرمی ئەو دۆسیەیە بەڕێوە دەبات و ئامانجی ئیدارەدان و کۆنترۆڵکردن ویەکخستنی ئابوری و ئاسیشی جیهانە لەبواری وزەی نوێ لەژیر سیاسەتی ئەمریکا.
هۆشتاین لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان یاوەری برێت ماکگۆرک نیردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا دەکات لەگەڵ حکومەتی عێراق و یەكیتی و پارتی کۆبۆتەوە و بڕیارە سەردانی تورکیاش بکات بە یاوەری برێت ماکگۆرک، ئاماژەکان بۆ ئەوە دەچن کە بڕیاری کۆتایی لەبارەی گازی سروشتی کوردستان بدات کە چۆن و بەچی دەگات و بەکوێ دەگات بڕیاری فرۆشتنە وهەناردەکردنەکەی لەدەستی ئەوە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color