گرنگ

ئەمریكا، داوا لە عێراق دەكات رێگری لە هێرشەكانی توركیاو ئێران بۆ سەر هەرێم بكات


 
ئەمریكا، داوا لە عێراق دەكات رێگری لە هێرشەكانی توركیاو ئێران بۆ سەر هەرێم بكات
بوار، تایبەت
ئەمریكا داوای لە حكومەتی عێراق كردووە، رێگری لە هێرشەكانی توركیاو ئێران بۆ سەر هەرێمی كوردستان بكات‌و بۆ ئەوەش واشنتۆن پاڵپشتی بەغدا دەكات.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەیەكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دراوە بە بوار، برێت مەكگۆرك رێكخەری كۆشكی سپی بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست‌و باكووری ئەفریقا، داوای لە حكومەتی عێراق كردووە، كە رێكارەكان بۆ رێگری لە هێرشی سوپای توركیاو ئێران بۆ سەر هەرێم خێراتر بكات.
هەر بەپێی زانیارییەكان، برێت مەكگۆرك، لە میانی گفتوگۆی لەگەڵ محەمەد شەیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، باسی لەوە كردووە، كە دەبێت بەغدا بە تەواوی رێگری لەو هێرشانە بكات، توركیاو ئێران بە بیانووی جۆراوجۆر دەیكەنە سەر هەرێم.
بوار زانیویەتی، مەكگۆرك پێشنیازی كردووە، عێراق شاندی تایبەت پێكبهێنێت و لەگەڵ ئەنقەرەو تاران لەو بارەوە گفتوگۆ بكات، بۆ ئەو مەبەستەش واشنتۆن بە تەواوی پشتگیری بەغدا دەكات.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color