گرنگ

مەكگۆرك، پشتیوانی واشنتۆنی بۆ سوودانی دووپاتكردووەتەوە


 
ئەمریكا، پشت لە سەدر دەكات؟
مەكگۆرك، پشتیوانی واشنتۆنی بۆ سوودانی دووپاتكردووەتەوە
بوار، تایبەت
برێت مەكگۆرك، رێكخەری كۆشكی سپی بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست‌و باكووری ئەفریقا، دووپاتیكردووەتەوە، كە ئەمریكا پشتگیری حكومەتەكەی محەمەد سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەكات.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەیەكی ئاگادار دراوە بە بوار، برێت مەكگۆرك، لە میانی كۆبوونەوەكەی لەگەڵ محەمەد شەیاع سودانی جەختیكردووەتەوە، كە ئەوان پشتگیری هیچ هەوڵێك ناكەن بۆ شكستپێهێنانی حكومەتی نوێی عێراق.
هەر بەپێی زانیارییەكان، مەكگۆرك، جەختی لەوەش كردووەتەوە، ئەوان لەگەڵ هەوڵەكانی موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی سەدر بۆ جوڵاندنی شەقام لەدژی حكومەتی عێراق نابن.
زانیارییەكان باس لەوەش دەكەن، نوێنەرەكەی كۆشكی سپی باسی لەوەش كردووە، تەواوی هەوڵەكانی خۆیان دەخەنە گەڕ بۆ ئەوەی بە تەواوی پشتگیری حكومەتی سودانی بكەن‌و هاوكاری بكەن لە جێبەجێكردنی بەرنامەی كارەكەی.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color