گرنگ

پێش گەیشتنی بە هەرێم، سکاڵا لەسەر ناردنی ٤۰۰ ملیارەکە تۆمار کرا


 
پێش گەیشتنی بە هەرێم، سکاڵا لەسەر ناردنی ٤۰۰ ملیارەکە تۆمار کرا
چوارشەممە، دادگای فیدڕاڵی لەسەر ٤۰۰ ملیارەکە کۆدەبێتەوە
بوار، تایبەت
مستەفا جەبار سەنەد، پەرلەمانتاری سەربەخۆی عێراق و نوێنەری پارێزگای بەسرە کە ئەندامی لیژنەی نەوت و غازی پەرلەمانی عێراقە. لە دادگای فیدڕاڵی عێراق، سکاڵای دژی ناردنی ٤۰۰ ملیارەکە و چەند بڕە پارەیەک کە هەر جارەو ۲۰۰ ملیار دینار بوون لە ساڵی ۲۰۲۱ ڕوانەی هەرێم کراون لە دادگای فیدڕاڵی عێراق تۆمار کردووە.
دادگای فیدڕاڵی عێڕاق، لەسەر سکاڵاکەی مستەفا جەبار ڕۆژی چوارشەمە ۲٥ی ۱ی ۲۰۲۳ کۆدەبێتەوە و بڕیار لەسەر یاسایی بوون و نەبوونی بڕیارەکانی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەدات. سەبارەت بەناردنی ٤۰۰ ملیارەکە و ئەو بڕانەی تر پێشتر ڕەوانەی هەرێم کراون.
سکاڵاکەی مستەفا جەبار، بڕیار بوو ڕۆژی ۱٨ی ئەم مانگە دادبینی بۆ بکرێت، بەڵام دواخراوە بۆ ۲٥ی ئەم مانگە ئەمە لە کاتێکدایە تا ئێستا ٤۰۰ ملیارەکە نەگەیشتوەتە هەرێم.
ڕۆژی ۱۳ی ۱۲ی ساڵی ڕابردوو سەرۆک وەزیرانی عێراق محەمەد شەیاع سودانی بڕیاریدا ٤۰۰ ملیار دینار بۆ هەرێم بنێرێت بۆ مانگەکانی ۱۱ و ۱۲ بەڵام بەهۆی دروستبوونی گرفت لە وەزارەتی دارای عێراق تائێستا و دوای نزیکبوونەوە لە ٤۰ ڕۆژ پارەکە نەگەیشتوەتە هەرێم.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color