به‌غداو هه‌رێم،چاوه‌ڕێى واژووكردنى رێككه‌وتنى نێوانیان دەکەن
هه‌رێم، له‌سه‌ر ره‌شنووسى رێككه‌وتنه‌كه تێبینى هه‌یه
بوار، تایبه‌ت
ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى كه له ماوه‌ى چه‌ند رۆژى رابردوودا، هه‌ردوو سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌رى رێككه‌وتوون تاوه‌كو ئێستا واژوو نه‌كراوه.
رۆژى یه‌كشه‌ممه، 11ى 1ى 2023، مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دواى هاتنه‌وه‌ى له ده‌ره‌وه‌ى وڵات، راسته‌وخۆ دواتر سه‌ردانى به‌غداى كرد و له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سوودانى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقى فیدراڵ كۆبوویه‌وه، له‌سه‌ر چه‌ند پرسێك رێككه‌وتن.
به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، له دواى رێككه‌وتنى هه‌ردوولا تاوه‌كو ئه‌و ره‌شنووسه‌ى له نێوان هه‌ردوولا بۆ رێككه‌وتن ئاماده‌كرابوو واژووى له‌سه‌ر نه‌كراوه‌و هه‌رێم له‌و باره‌یه‌وه چاوه‌ڕێى به‌غدا ده‌كات.
بوار زانیویه‌تى، هۆكارى واژوونه‌كردنه‌ش بۆئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه دواى كۆبوونه‌وه‌كه چه‌ند بڕگه‌یه‌ك بۆ رێككه‌وتنه‌كه له‌لایه‌ن به‌غداوه زیادكراوه، هه‌رێمیش تێبینى له‌سه‌ریان هه‌یه‌و داواى لادانى ده‌كه‌ن