گرنگ

لە سلێمانی، لەسەر سکاڵایەکی نەخۆشخانەی شار، ڕۆژنامەنوسێکی کچ پێنج ڕۆژ تەوقیفکرا


 
لە سلێمانی، لەسەر سکاڵایەکی نەخۆشخانەی شار، ڕۆژنامەنوسێکی کچ پێنج ڕۆژ تەوقیفکرا
بوار، سلێمانی
سۆما خالید، پەیامنێری کەناڵی کەی ئێن ئێن، لەسەر سکاڵایەکی نەخۆشخانەی شار لە لایەن دادوەری لێکۆڵینەوەوە پێنج ڕۆژ تەوقیفکراوە.
ڕۆژی 13ی11ی2022، لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک، ڕەخنەی لە نەخۆشخانەی شاری سلێمانی گرتووە، ئەمرۆ بانگی بەردەم دادوەرکراوە، بە تۆمەتی ئەوەی ناحەقی بەرامبەر کەرتی تەندروستی سلێمانی و وەزارەتی تەندروستی کردووە، دادوەر وتەی لێوەرگرتووە.
بەپێی زانیارییەکان، دادوەر بڕیاریداوە بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر تەوقیفی بکات، لەو کاتەدا سۆما خالید خۆی ناساندووە کە ئەو ڕۆژنامەنوسە، بەڵام دادوەر ٢٤ کاتژمێرەکەی زیاد کردوەو کردوویەتی بە پێنج ڕۆژ.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color