گرنگ

بەشێك لە لایەنە شیعەكان كێشە بۆ رێككەوتنی ”هەولێرو بەغدا” دروست دەكەن


 
بەشێك لە لایەنە شیعەكان كێشە بۆ رێككەوتنی ”هەولێرو بەغدا” دروست دەكەن
بوار، تایبەت
بەشێك لە لایەنە شیعەكان كێشە بۆ رێككەوتنی هەولێرو بەغدا دروست دەكەن، كە بڕیارە بەم نزیكانە واژوو بكرێت‌و لە چوارچێوەی یاسای بودجە جێگە بكرێتەوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەیەكی ئاگاداری ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دراوە بە بوار، بەشێك لە لایەنە شیعەكان لەگەڵ ئەو لێكتێگەیشتنە نین، كە هەردوو حكومەتی هەرێم‌و عێراق لەسەر كێشەی نەوت‌و بودجە پێی گەیشتوون.
هەر بەپێی زانیارییەكان، ئەو لایەنانە بەشێكن لە هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی. پێیانوایە، دەبێت بڕیاری دادگای فیدراڵی لەسەر نەوتی هەرێم وەك خۆی جێبەجێبكرێت، نەك ئاسانكاری بۆ حكومەتی هەولێر لەو بارەوە بكەن.
بوار زانیویەتی، ئەو لایەنانە جگە لەوەی لەگەڵ هەناردەی نەوتی هەرێم نین بەشێوەی سەربەخۆ، وەك ئەوەی حكومەتی هەولێرو بەغدا لەسەری رێككەوتوون، لەگەڵ ئەوەش نین، بودجەی هەرێم لە پرۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق زۆر بێت.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color