گرنگ

هێزەکانی هاوپەیمانان، کە پشتگیری دروستكردنی هیچ هێزێكی سەربازی ناكەن لە سلێمانی


 
هێزەکانی هاوپەیمانان، کە پشتگیری دروستكردنی هیچ هێزێكی سەربازی ناكەن لە سلێمانی
بوار، تایبەت
هاوپەیمانان دڵنیاییانداوەتە بەرپرسانی یەكێتی نیشتمانی کوردستان، ئەوەش لە بارەی دەنگۆی دروستكردنی هێز لە سنووری پارێزگای سلێمانی.
بەپێی ئەو زانیارییانەی تایبەت دەست بوار كەوتووە، لە پەیامێكدا فەرماندەیی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا دڵنیاییانداوەتە بەرپرسانی یەكێتی نیشتمانی کوردستان.
هەر بەپێی زانیارییەكان، دڵنیاییەكەی هاوپەیمانان بە شێوەیەك بووە، كە ئەوان لەگەڵ دروستكردنی هیچ هێزێكی سەربازی لە سنووری سلێمانی نین‌و پشتگیری هەوڵی هیچ كەسێكیش بۆ ئەو مەبەستە ناكەن.
زانیارییەكان باس لەوەش دەكەن، كە لە پەیامەكەیاندا هاوپەیمانان جەختیان لەوە كردووەتەوە، هەموو هەوڵی ئەوان بۆ ئەوەیە، هێزەكانی پێشمەرگەو هێزەكانی تر، یەكبخرێنەوەو لە چوارچێوەی هێزێكی نیشتمانی رێكبخرێنەوە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color