گرنگ

ئه‌مه‌ریكا، فشار ده‌كات بۆ ناردنى بودجه‌ بۆ په‌رله‌مانى عێراق

2023-01-24

 
ئه‌مه‌ریكا، فشار ده‌كات بۆ ناردنى بودجه‌ بۆ په‌رله‌مانى عێراق
هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر بودجه‌ى 2023 رێككه‌وتوون
بوار، تایبه‌ت
حكومه‌تى ئه‌مه‌ریكا، فشار له‌ حكومه‌تى عێراق ده‌كات تاوه‌كو به‌ زووترین كات ره‌شنووسى بودجه‌ى 2023 ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان بكات و داواش له‌ هه‌رێم ده‌كات هه‌وڵه‌كانیان به‌ ئاڕاسته‌ى تێپه‌ربوونى یاساكه‌ له‌ په‌رله‌مانى عێراق بخه‌نه‌ گه‌ڕ.
فوئاد حسین، جێگرى سه‌رۆككوه‌زیرانى عێراق رایگه‌یاندووه‌، ره‌شنووشى بودجه‌ى 2023 حكومه‌تى عێراق كه‌ 130 ملیار دۆلاره‌ له‌ ئێستادا ئاماده‌یه‌ بنێردرێته‌ په‌رله‌مان و نرخى نه‌وتیش بۆ هه‌ر به‌رمیلێك له‌ بودجه‌دا به‌ 65 بۆ 75 دۆلار خه‌مڵێندراوه‌.
به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، ئه‌و شانده‌ ئه‌مریكیه‌ى هه‌فته‌ى رابردوو سه‌ردانى عێراقیان كردووه‌ له‌گه‌ڵ باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق فشار له‌سه‌ر حكومه‌تى به‌غدا ده‌كه‌ن بۆ تێپه‌ڕاندنى ره‌شنووسى یاساى بودجه‌ى 2023 له‌ماوه‌یه‌كى كورتدا له‌ په‌رله‌مانى عێراق.
بوار زانیویه‌تى، ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر رێككه‌وتنى هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر بودجه‌ى 2023 داواى له‌ هه‌رێمى كوردستان كردووه‌ له‌ رێگه‌ى هاوپه‌یمانى ئیداره‌ى ده‌وڵه‌ت هه‌وڵبده‌ن ئه‌و بڕگه‌و مادانه‌ى تایبه‌تن به‌ هه‌رێمى كوردستان له‌ نێو یاساكه‌دا جێگاى كراوه‌ته‌وه‌و رێككه‌وتنى له‌سه‌ر كراوه‌ وه‌ك خۆى لە په‌ڕله‌مانى عێراق تێبپه‌ڕێنن.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color