گرنگ

شیرین ئەمین، سکاڵایەکی یاسایی لە سەرۆکی پێشووی دەستەی مافی مرۆڤ بردەوە


 
شیرین ئەمین، سکاڵایەکی یاسایی لە سەرۆکی پێشووی دەستەی مافی مرۆڤ بردەوە
 
شیرین ئەمین:
سەرۆکی پێشوی دەستەی مافی مرۆڤ، بەگەندەڵی و ھەوڵدانی بۆ چونە دەرەوەی وڵات تۆمەتبارە
بوار، هەولێر
شیرین ئەمین، پەرلەمانتاری سەربەخۆی پەرلەمانی کوردستان لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ئەوەی بڵاوکردووەتەوە کەس کاڵایەکی یاسایی لەسەرۆکی پێشووی دەستەی مافی مرۆڤ بردووەتەوە... کە ئەمەی خوارەوە دەقی بڵاوکراوەکەی شیرین ئەمینە:
براوە بووین...
لەساڵی 2019 ڕاگەیەندراوێکم لەسەر تێوەگلانی سەرۆکی پێشوی دەستەی مافی مرۆڤ بەپشت بەستن بە ڕاپۆرتی پەرلەمانی کوردستان بەگەندەڵی و ھەوڵدانی بۆ چونە دەرەوەی وڵات بڵاو کردبوەوە.، وە بەڵگەو زانیارییەکانمان ئاراستەی دەستەی دەستپاکی کردبوو.، بەڵام ناوبراو ھەستا بەتۆمارکردنی سكاڵای یاسای لەدژم وە داوای قەرەبوی زیاتر لە ملیارێک دینار.،
ئەم کەیسە پاش سێ ساڵ بەبڕیاری دادگای بەرایی ھەولێر و وە سەرۆکایەتی دادگای پێداچونەوەی ھەرێمی کوردستان
بڕیاریدا بە ڕەتکردنەوەی داوای سەرۆکی پێشوی دەستە.، خۆش بەختانە براوەی دۆسیەکەبوین..
بە پێویستی دەزانم لێرەوە سوپاس و پێزانینم ئاراستەی ھەوڵو ماندوبونی پارێزەر ئازاد چۆمانی بکەم..
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color