گرنگ

هۆکاری بەشداریکردنی وەزیری ڕۆشنبیری لە مەڕاسیمی پێشوازی لە هەڵبژاردەی عێڕاق چیبوو؟


 
هۆکاری بەشداریکردنی وەزیری ڕۆشنبیری لە مەڕاسیمی پێشوازی لە هەڵبژاردەی عێڕاق چیبوو؟
”وەزیرەکانی یەکێتی لە هیچ مەڕاسیمێکی سەرۆکی حکومەت ئامادە نابن”
بوار، تایبەت
دوای ئەوەی لە هەفتەی ڕابردوو سەرۆک و تیمی یەکێتی لە حکومەت بڕیاریاندا بەشداری هیچ چالاکییەکی حکومەت نەکەن، بەڵام ئەمڕۆ لە پێشوازیکردن لە هەڵبژاردەی عێراق وەزیری ڕۆشنبیری حکومەتی هەرێم کە لە پشکی یەکێتییە، شان بەشانی سەرۆکی هەرێم ئامادەبوو، بواریش زانیویەتی بەشداری ئەو وەزیرەی یەکێتی بەڕێگەپێدانی قوباد تاڵەبانی بووە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە بەرپرسێکی یەکێتی نشیمانی کوردستان بە بوار دراون ئەوە خراوەتەڕوو، دوای ئەوەی لەلایەن (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆکی هەرێم بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراق کرا بۆ شاری هەولێر، سەرۆکی هەرێم داوای لە (حەمەی حەمەسەعید) وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانکردووە وەک لایەنێکی پەیوەندیدر بەو بابەتە ئامادەی ئەوشێوازیکردنە بێت لە هەڵبژاردەی عێراق.
ئەو بەرپرسەی یەکێتی وتیشی، دوای ئەو بانگهێشتکردنەی سەرۆکی هەرێم، وەزیری ڕۆشنبیری پەیوەندی بە (قوباد تاڵەبانی) سەرۆکی تیمی یەکێتی لە حکومەت دەکات و پێی ڕادەگەیەنێت لەلایەن سەرۆکی هەرێمەوە داوای لێکراوە بەشداربێت لە پێشوازیکردن لەهەڵبژاردەی عێراق. لە بەرامبەریشدا سەرۆکی تیمی یەکێتی، پێی دەڵێت بەهۆی ئەوەی لەلایەن سەرۆکی هەرێمەوە داوات لێکراوە بەشداری بکەی دەتوانیت ئامادەی ئەو ڕێوڕەسمەبیت.
بوار ئەوەشی زانیوە کە ئەگەر لەلایەن ( مەسروربارزانی) سەرۆکی حکومەت داوا لە وەزیرەکانی یەکێتی بکرێت بۆ بەشدریکرن لە هەر چالاکییەک ئەوا ڕێگەی پێنادرێت، چونکە ئەوە بڕیارێکی تایبەتەو لە دوای ڕاگەیەندراوەکەی سەرۆکی حکومەت دەرکراوە. لە هەفتەی پێشووتر دەرکراوەو هێشتا کاری پێدەکرێت و دەبێت تیمی یەکێتی پێوەی پابەند بن و تەنها لە وەزارەتەکان کاروباری هاووڵاتیان ڕایی بکەن.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color